#ahmadtech
Explore tagged Tumblr posts
Photo

سامسونگ ئه‌ندرۆید ئۆریۆی بۆ زۆر له‌مۆبایله‌كانی نه‌ناردووه ساڵێك تێپه‌ڕی به‌سه‌ر ده‌رچوونی وه‌شانی ئه‌ندرۆید ئۆریۆ ، سامسونگ یه‌كه‌م مۆبایلی خۆی له‌مانگی دووی ئه‌مساڵ نوێكرده‌وه ئه‌ویش ئێس8 بوو، له‌پاشان بۆ نۆت8 و ئێس7 ی ده‌ركرد. له‌گه‌ڵ چه‌ند وه‌شانێكی تایبه‌ت وه‌ك ئێس7 ئه‌كتیڤ و ئێس8 ئه‌كتیڤ. به‌ڵام مۆبایله مامناوه‌نده‌كان ته‌نها وه‌شانی 2017 ی ئه‌ی 3 و ئه‌ی 5 ه ئه‌ی 7 له‌گه‌ڵ سی9 پڕۆی گرته‌وه، بێ نوێكردنه‌وه‌ی ئه‌ی8 و ئه‌وی8+ كه تا ئێستا نۆوگات 7 له‌سه‌ر ماوه. ئه‌مه‌ش بێ ئومێدیه به‌ڕاستی چونكه ئه‌م مۆبایلانه له‌ئاست به‌رزه‌كانه‌وه زۆر نزیكن و هه‌مان تاقیكردنه‌وه‌یان هه‌یه. به‌ڵام سه‌باره‌ت به زنجیره‌ی جه‌ی ئه‌وه پێناچێت بۆی بێت تا ده‌رچوونی وه‌شانی داهاتووی ئه‌ندرۆید 9 له مانگی 10ی ئه‌مساڵ. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌ندرۆید 9 زۆر زووتر ده‌گات بۆ ئه‌و ئامێرانه‌ی كه له‌گه‌ڵی ده‌گونجێن، چونكه هه‌موو ئه‌و ئامێرانه‌ی به وه‌شانی ئه‌ندرۆید ئۆریۆ ده‌رچوونه پشتگیری له پڕۆژه‌ی تریپڵ ده‌كه‌ن كه ئه‌ویش ڕێگه به كۆم��انیاكان ده‌دات زۆر زووتر نوێبوونه‌وه بۆ مۆبایله‌كانیان بنێرن. هیواش ده‌خوازین سامسونگیش بێته ڕیز ئه‌و ئه‌وانه‌ی زوو نوێبوونه‌وه‌كان ده‌نێرن، له‌م دواكه‌وتنه‌ی ئێستای ڕزگارمان ده‌بێت. سەرچاوە ماڵپەڕی بیردۆزتێک www.BirdozTech.com #BirdozTech #AhmadTech
0 notes
Photo

سه‌گێكی ڕۆبۆتی توانای كاری پۆلیسی هه‌یه له‌ماوه‌ی دوو ده‌یه‌ی ڕابردوو زانا یابانیه‌كان هه‌وڵیان داوه ڕۆبۆتێك دروست بكه‌ن كه توانای شوێن هه‌ڵگرتنی هه‌بێت به‌هۆی هه‌سته‌وه‌رێكی گازی زۆر خێرا. لێكۆڵه‌ره‌وه‌كان سه‌ركه‌وتن له‌دروست كردنی ڕۆبۆتێك كه توانای شوێن هه‌ڵگرتنێكی زۆر نایابی هه‌یه ته‌نانه‌ت له‌وانه‌یه له‌هی سه‌گی ئاساییش زیاتر بێت، به‌جۆرێك توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه به‌دوای جوڵه‌ی كه‌سێك بڕوات له‌ڕێی بۆنه‌كه‌یه‌وه به‌ڵام له‌ڕێگه‌ی هه‌ستی بۆنكردن نا به‌ڵكو له‌ڕیگه‌ی ته‌كنه‌لۆژیایه‌ك كه ناوده‌برێت به ڕه‌نینی پلازمای سه‌ر ڕوو Localized Surface Plasmon Resonances ، ئه‌م ته‌كنه‌لۆژیایه‌ش شیكردنه‌وه بۆ گۆڕانكاری له‌ڕووناكی مژراو ده‌كات كه له لایه‌ن ده‌نكۆڵه‌ی نانۆی زێریه‌وه ده‌كرێت، پاش به‌ركه‌وتنی به گازێك كه ڕۆبۆته‌كه له‌ئاستی زه‌وی ده‌ریده‌كات. ئه‌م ڕۆبۆته زۆر پێشكه‌وتووه ته‌نها ئه‌ركی بۆنكردن نیه، به‌ڵكو ده‌توانێ ئه‌و ئاڕاسته‌یه دیاری بكات كه خاوه‌ن بۆنه‌كه ده‌یگرێته به‌ر. دته‌نانه‌ت توانی وشه‌ی Odor بخوێنیێته‌وه كه به بۆنی ئیسانۆلی لێ ده‌هات به‌خێراییه‌كی نایاب: بۆ 4 ئینج ته‌نها 4 چركه. بۆیه ئه‌م ڕۆبۆته ده‌توانێت له‌گه‌ڵ پۆلیس كاربكات و ئاسانكاری زۆر و ڕیگه‌چاره‌ی نوێ ده‌سته‌به‌ر بكات. سه‌چاوه: ماڵپه‌ڕی بیردۆزتێك www.BirdozTech.com #BirdozTech #AhmadTech
0 notes
Photo

مۆبایلێكی نه‌وه‌ی پێنجه‌م http://www.birdoztech.com/2018/08/moto-s3-5g.html #BirdozTech #AhmadTech
0 notes
Photo

بابه‌تی نوێی له‌ماڵپه‌ڕ: http://www.birdoztech.com/2018/08/4.html #BirdozTech #AhmadTech
0 notes
Photo

مۆبایله‌كانی سامسونگ به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ڕه‌مه‌كی وێنه‌كانت بۆ هاوڕێكانت ده‌نێرێت! هه‌ندێك له‌مۆبایله‌كانی كۆمپانیای سامسونگی كۆری وێنه‌ی ناو لیستی كامێرای مۆبایل بۆ كه‌سانی ناو لیستی ناوه‌كان ده‌نێرێت به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ڕه‌مه‌كی و به‌بێ ڕێپێدانی خاوه‌ن مۆبایله‌كه. ئه‌مه‌ش بۆ یه‌كه‌مجار له ماڵپه‌ڕی Gizmodo ئاماژه‌ی پێكرا، هه‌روه‌ها به‌كارهێنه‌ران ناڕه‌زایی و گله‌یی خۆیان ده‌ربڕی له‌ماڵپه‌ڕی Reddit و ماڵپه‌ڕی كۆمپانیا. كه ئه‌مه‌ش له‌ڕێی به‌رنامه‌ی نامه‌ی تایبه‌ت به‌سامسونگه‌وه ده‌بێت ، به‌هیچ شێوه‌یه‌كیش ناوی ئه‌و كه‌سانه پیشان نادات كه وێنه‌كانی بۆ ناردووه ته‌نها له‌ڕێی ئه‌و كه‌سانه نه‌بێت كه فایله‌كانیان بۆ ده‌چێت، ئاگادارت ده‌كه‌نه‌وه كه وێنه‌ی هه‌ره‌مه‌كی تۆیان بۆ هاتووه. به‌پێی ووته‌كانی قسه‌كه‌ری سامسونگ بێت ئه‌وان ئاگاداری ئه‌و كێشه‌یه‌ن و خه‌ریكی چاره‌سه‌ركردنین له‌ڕێگه تیمێكی هونه‌ری. ئه‌و كێشه‌یه‌ش پشكی شێر به‌ر هه‌ردوو مۆبایلی گه‌لاكسی ئێس 9 و ئێس 9+ كه‌وتووه. ئاماژه به‌وه ده‌كرێ ئه‌م كێشه‌یه له‌وه‌وه سه‌ری هه‌ڵداوه، دوای ئه‌و نوێبوونه‌وه‌ی كه كۆمپانیای T-Mobile بۆ به‌رنامه‌ی نامه RCS ئه‌ویش وای له‌و به‌رنامه‌یه كردووه وه‌كو به‌رنامه‌كانی گفتوگۆی لێكردووه كه ده‌توانرێ وێنه‌و فایل پێ بنێردرێت. به‌ڵام سامسونگ ده‌ڵێ ئه‌مه هۆكاری كێشه‌كه نیه. بۆ كاتی ئێستا ده‌بێ ڕێپێدانی به‌رنامه‌ی نامه ناردن بۆ ستۆدیۆ ڕابگریت تا نه‌توانێ فایله‌كانی ناو ستۆدیۆت بۆ هیچ كه‌سێك بنێرێت. سه‌رچاوه ماڵپه‌ڕی: www.BirdozTech.com #BirdozTech #AhmadTech
0 notes
Photo

هه‌رده‌م له‌پێشه‌نگداین..... http://www.birdoztech.com/2018/08/bmw.html #BirdozTech #AhmadTech
0 notes
Photo

ماڵپه‌ڕی بیردۆز تێك دوای مانگێك له‌ڕاگه‌یاندنی ئه‌مڕۆ بوو به مانگێك كه له 1\7\2018 ماڵپه‌ڕه‌كه‌مان به‌فه‌رمی ڕاگه‌یاند، چه‌ندین بابه‌تی به‌پێز بڵاوكراونه‌ته‌وه و مایه‌ی خۆشحاڵیه كه توانیومانه به‌رده‌وام بین له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و ئاسته‌نگ و ناخۆشیانه‌ی هاتونه‌ته پێش. ده‌مه‌وێ ئه‌و مژده‌یه بده‌مه خوێنه‌رانی ماڵپه‌ڕه‌كه كه ماڵپه‌ڕی بیردۆز تێك له‌ڕیزبه‌ندی جیهانی توانیویه‌تی هه‌نگاوی باش بنێت: له‌كۆی 1.8 ملیار ماڵپه‌ڕ له‌هه‌موو جیهان كه 200 ملیۆن ماڵپه‌ڕ چالاكن ، واته بابه‌تیان هه‌یه‌و خوێنه‌ریشیان هه‌یه ڕیزبه‌ندی ماڵپه‌ڕی بیردۆز تێك له‌نێوان 200 ملیۆن ماڵپه‌ر له‌ڕیكه‌وتی 26\7 گه‌یشته ڕیبه‌ندی 18 ملیۆن واته له‌پێش 182 ملیۆن ماڵپه‌ڕی دایه‌وه!!! ئه‌مه‌ش زۆر جێگای دڵخۆشیه له‌و ماوه كه‌مه بتوانی له‌پێش ئه‌و هه‌موو ماڵپه‌ڕه جیهانیه بده‌یته‌وه. وه له 28\7 وات دوای ته‌نها دوو ڕۆژ توانی بێته ڕیزبه‌ندی 15 ملیۆن، واته 3 ملیۆنی تر هاته پێش. دوا مانگێكیش گه‌یشته ڕیزبه‌ندی 13 ملیۆن. له‌م به‌سته‌ره‌ی خواره‌وه‌ش ده‌توانی به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ سه‌یری زیادبوونی ژماره‌ی ماڵپه‌ڕه‌كان و چه‌ندین زانیاری تر بكه‌یت كه ئێستا گه‌یشتۆته نزیك ملیارێك و نۆسه‌د ملیۆن ماڵپه‌ڕ: http://www.internetlivestats.com/ چیتر درێژی ناكه‌مه‌وه هیوادارم بتوانین له‌داهاتوو زۆر باشتربین و به بابه‌تی باشتر و به‌سوودتر خزمه‌تی ئێوه‌ی خۆشه‌ویست بكه‌ین، یارمه‌تی به‌كارهێنه‌ری زمانی كوردی بده‌ین له‌به‌ده‌ست هێنانی زۆرترین زانیاری به‌زمانی دایك. سوپاس بۆ هه‌ر ڕه‌خنه و پێشنیارێك كه ده‌یكه‌ن ئه‌مه‌ش چه‌ند وێنه‌یه‌كی ماڵپه‌ڕی ئه‌لێكسایه تایبه‌ت به ڕیزبه‌ندی ماڵپه‌ره جیهانیه‌كان كه چه‌ند زانیاریه‌كی له‌خۆ گرتووه له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌كه‌مان: بۆ بینینی زۆرترین بابه‌ت ڕۆژانه سه‌ردانی : www.BirdozTech.com بكه‌ن. #BirdozTech #AhmadTech
0 notes
Photo

ئه‌یسوس مۆبایلێكی به‌سێ وه‌شان ڕاگه‌یاند له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه ئه‌وه به‌ڕوونی دیار بوو كه كۆمپانیای ئه‌یسوس به‌نیازه زۆر به‌هێزه‌وه بچێته نێو بازاڕی وڵاتی هینده‌وه، ئێستاش ئه‌وه جێبه‌جێ ده‌كات له‌كاتێكدا به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی مۆبایلی Zenfone Max Pro M1ی ڕاگه‌یاند كه ته‌نها له‌بازاڕی ئه‌لیكتڕۆنی هیندی FlipKart ده‌فرۆشرێت. تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی مۆبایله‌كه پێكهاتووه له ڕونمایه‌ك به قه‌باره‌ی 6 ئینج به‌ڕوونی FullHD+ ، یه‌كه‌ی چاره‌سه‌ر له‌جۆری Snapdragon 636 ، له‌گه‌ڵ بیرگه‌ی كاتی 3 و 4 و 6 گێگا. دوو كامێرای پشته‌وه و كامێرایه‌كی له‌پێشه‌وه هه‌یه. هه‌ردوو جۆری بیرگه‌ی كاتی 3 و 4 گێگا ، دوو كامێرای پشته‌وه‌ی دوانه‌یان هه‌یه به‌ڕوونی 13 و 5 مێگاپێكسڵ له‌گه‌ڵ كامێرایه‌كی پێشه‌وه به‌ڕوونی 8 مێگاپێكسڵ. به‌ڵام سه‌باره‌ت به‌جۆره ئاست به‌رزه‌كه كه‌بیرگه‌ی كاتیه‌كی 6 گێگایه كامێرای پشته‌وه‌ی بریتین له 16 و 5 مێگاپێكسڵ له‌گه‌ڵ 16 مێگاپێسڵیش بۆ كامێرای پێشه‌وه. هه‌روه‌ها ئه‌م مۆایله توانای پاتریه‌كه‌ی 5000mAhه به‌شێوه‌یه‌كی خێرا بارگاوی ده‌بێته‌وه. به‌شێوه‌ی پێشوه‌خته وه‌شانی ئۆریۆی له‌سه‌ره له‌گه‌ڵ ڕووكاری ZenUI ، شوێنی په‌نجه‌مۆریشی ده‌كه‌وێته دواوه‌ی مۆبایله‌كه. نرخیشی 135 یۆڕۆ بۆ وه‌شانی 3GB/32GB ، نرخی وه‌شانی 4GB/64GB نزیكه‌ی 160 یۆڕۆ ده‌بێت. هیچیش دیار نیه كه ئاخۆ له‌وڵاتانی تر به‌رده‌ست ده‌بێت یان نا. سەرچاوە ماڵپەڕی بیردۆزتێک www.BirdozTech.com #AhmadTech #BirdozTech
0 notes
Photo

جوانی لەگەڵ هێز #AhmadTech #BirdozTech www.BirdozTech.com
0 notes
Photo

لەخزمەت ئێوە... http://www.birdoztech.com/2018/07/huawei-nova-3i.html?m=1 #AhmadTech #BirdozTech
0 notes
Photo

فەیسبوک و یوتیوب زۆر بەخراپی کاردەکەن، تەنانەت لەسەر کۆمپیوتەری خۆم هەر کار ناکات. #AhmadTech #BirdozTech
0 notes
Photo

خێرایی ئەم تاکسی فڕۆکەیە دەگاتە 400 كم/ک ، لەماوەی ١٠ ساڵی داهاتوو لەلایەن ڕۆڵی ڕۆیسەوە بەرهەم بێت #AhmadTech #BirdozTech
0 notes
Photo

خاوەنی ئەمازۆن (جێف بێزۆس) بەسامانی ١٥٠ ملیار دۆلار بووە دەوڵەنترین کەس لەمێژووی نوێ‌دا. #AhmadTech #BirdozTech
0 notes
Video
instagram
#AhmadTech #BirdozTech
0 notes
Photo

بەم بەیانیە سڵاو لە هەمووتان هەواڵی خێر .... فەیسبوک بەخێر گەڕایەوە هەستێکی سەیرمان تێپەڕاند #AhmadTech #BirdozTech #facebook
0 notes
Photo

چوار ساڵ پێش ئێستا ئەو پۆستەم کرد لەمۆندیالی بەڕازیل بوو. باسی وایفام کرد کە لەسەر شاشە بەدیار کەوتووە. بەڵام ئەمجارەیان هەر لەو وێنەیە شتێکی تر دەبینم کێ دەزانێ چیە؟ #AhmadTech #BirdozTech
0 notes