تەواوی گۆڕانكاریەكانی وەزارەتی پە‌روە‌ردە بخوێنەرەوە كە بۆ تاقیكردنەوەی وزاری ئەمساڵ جێبەجێ دەكرێت
تەواوی گۆڕانكاریەكانی وەزارەتی پە‌روە‌ردە بخوێنەرەوە كە بۆ تاقیكردنەوەی وزاری ئەمساڵ جێبەجێ دەكرێت
وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى حکومه‌تى هه‌رێمی کوردستان، چوار گۆڕنکاری له‌تاقیکردنه‌وه گشتیه‌کانى پۆلى (12)ی ئاماده‌یی ده‌کات که‌دیارترینیان وه‌رگرتنى په‌نجه‌مۆری قوتابیانه له‌کاتى ئه‌نجامدانى تاقیکردنه‌وه‌کان و هه‌روه‌ها گۆڕانکاریکردنه له‌دابه‌شکردنى پرسیاره‌کان.
سامان سیوه‌یلى وته‌بێژى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده به هاوڵاتى ڕاگه‌یاند «بڕیارى ئه‌مساڵى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده بۆ خوێندکارانى قۆناغى (12) گۆڕانکاری به‌سه‌ردا هاتووه، ئه‌وه‌ش له‌پێناوى پاکڕاگرتنى پڕۆژه‌ى ئه‌زموونه‌کان و سه‌رکه‌وتنیه‌تى».
یه‌کێک له‌گۆڕانکاریه‌کان دانانى شوێنى په‌نجه‌مۆری قوتابیه له‌سه‌ر فۆرمی سۆما که تایبه‌ته به‌وه‌ڵامدانه‌وه، که‌ده‌بێت بۆ هه‌موو تاقیکردنه‌وه‌کان، قوتابی په‌نجه‌مۆربکات، سامان سیوه‌یلى وتى «ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه که‌س نه‌توانێت له‌جێگه‌ى که‌سى تر وه‌ڵام بداته‌وه«.
یه‌کێکی تر له‌گۆڕانکارییه‌کان بریتیه له‌وه‌ى که فۆرمی پرسیاره‌کان له چوار گروپه‌وه کراون به 26 گروپ، به‌ڵام پرسیاره‌کان هه‌مان پرسیارن و پاش و پێش خراون.
پێشتر فۆرمی پرسیاره‌کان به‌پێی گروپه‌کانى (A,B,C,D) به‌سه‌ر قوتابیاندا دابه‌شکراون، به‌ڵام ئه‌مساڵ له پیتی (A) تا (Z) ده‌ستێبده‌کات.
سامان سیوه‌یلی وتى «ئه‌مه له‌زۆر وڵات‌دا پیاده ده‌کرێت، که ئه‌مساڵ ئێمه‌ش له‌هه‌رێمى کورستان به‌مجۆره مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌زموونه گشتیه‌کاندا ده‌که‌ین».
وتیشی «ئه‌مه‌ش به مه‌به‌ستى ئه‌وه‌یه که‌س نه‌توانێت هه‌وڵى نه‌قڵکردن بدات».
یه‌کێکى تر له گۆڕانکاریه‌کان ئه‌وه‌یه که خوێندکاران ده‌توانن به سێ وانه‌ى که‌وتووه‌وه به‌شدارى تاقیکردنه‌وه‌کان بکه‌ن.
ئه‌وه‌شى په‌یوه‌ندى به (فۆڕمى سۆما)وه‌یه که خوێندکاران وه‌ڵامه‌که‌ى له‌سه‌ر ده‌نووسن، له دوو ستوونه‌وه کراوه بە پێنج ستوون.
پێشتر له‌هه‌ر ستوونێکی فۆرمی سۆما شوێنى 25 وه‌ڵام هه‌بوو بۆ وه‌ڵامدانه‌وه، سامان سیوه‌یلی وتى «ئه‌وه که‌مێک ناڕوونى بۆ خوێندکار دروستده‌کردو ده‌بوه هۆى ئه‌وه‌ى سه‌رى لێتێکبچێت له‌کاتى پڕکردنه‌وه‌ى فۆڕمه‌که‌دا، به‌ڵام ئه‌مساڵ کراوه به‌پێنج ستوونى 10 پرسیاری».
یه‌کێکى تر له‌گۆڕانکارییه‌کان که‌کراوه زیادکرنى بۆشایی نێوانى وه‌ڵامه‌کانه له‌کاتى پڕکردنه‌وه‌دا که پێشتر بۆشاییه‌کان که‌مبوون. زیادکردنی بۆشایه‌کان له‌لایه‌ن به‌شی ئه‌زمونه‌کانه‌وه بۆ ئه‌وه‌یه له‌کاتى وه‌ڵامدانه‌وه‌دا قوتابیه‌کان هه‌ڵبژاردنه‌کان تێکه‌ڵ نه‌کەن
نووسراوه له‌لایه‌ن
Raw Raw
0 notes
كۆ تا بریار له لیژنه‌ی موه‌حید بژی سه‌باره‌ت به‌مامۆستا كامه‌ران سلامی الله تان لێ بیت به‌كۆی ده‌نگ له‌ینو خۆمان دا دوای كۆ بونه‌وه‌یه‌ك بڕیارمان دا كه پۆست ڕابگرین له‌سه‌ر مامۆستا كامه‌ڕان كه‌ریم چونكه به‌راستی نیهنیكی گه‌وره له‌پشتێه‌وه‌یه‌تی ئێمه گومانی خێر ده‌به‌ین به‌مامۆستا هه‌رچه‌نه شێوه‌ی مردنه‌كه‌ی زۆر طه‌بیعی نییه ئیمه حسابی شێت بونی بۆ ئه‌كه‌ین چونكه مامۆستایه‌كی صادق بوو كاری ناڕه‌وا له‌و ناوه‌شێته‌وه ئه‌و ده‌رزی و ته‌عیزب نه‌فسی و گرتن و ئازارانه‌ی ئاسایشی هه‌وڵیر كه ده‌رحه‌ق به‌مامۆستا ئه‌نجام یان دا كاری یه‌كه‌م جاریان نه‌بوو بوه هۆكاری له‌ده‌ست دانی عه‌قڵ و هۆشی مامۆستا به‌راستی مامۆستا ته‌نها جه‌سه‌تی مابوو ئه‌گه‌رنا لایه‌نی رۆحی ومه‌عنه‌وی هیچ باش نه‌بوو تا ساڵیك دوای به‌ربونه‌كه‌شی رۆژ به‌دوای رۆژ به‌رو خراپی ده‌رۆی چونكه مفعولی ئه‌و حه‌پ و ده‌رمانانه بوو كه ده‌ی درایه له‌بری ده‌رمانه‌كانی خۆی ماده‌ی هۆش به‌ری پی ده‌درا بۆ ئه‌وه‌ی مودمین بیت وه دوای به‌ربونه‌كه‌ی توشی ده‌ست له‌رزین و قاچ له‌ریزن ببوو شیوازی قسه كردنی دایم بێده‌نگی بوو خۆی له‌هیچ مه‌سائیلیك نه‌ده‌دا دائیمه‌ن ترسی هه‌بوو كه‌بێن بیگرنه‌وه ده‌رسێكیان دابوه‌یه له‌سجن دا شه‌وانه و رۆژانه دایم له‌به‌ر چاوی بوو خه‌وی نه‌بوو دایم بیری ئه‌كرده‌وه وه‌نامانه‌وی ته‌فاسیل بده‌ینه شیواز و كاره‌كان وه شیوازی مردنه‌كه‌ی كه‌چۆن بوه‌و به‌چی مردوه بۆ ئه‌وی نه‌بیته فیتنه بۆموه‌حیدان و تازه موسڵمانان بڵین مامۆستایه‌كی وا به‌و شێوه مرد به‌لام ئیمه حسابی شیت بونی بۆ ئه‌كه‌ین و له‌ده‌ست دانی عه‌قڵی بۆ ئه‌نجام دانی ئه‌و كاره‌ی نحسبه شه‌یدا ان شا‌ء الله ته‌واو داواش له‌و برایان و خوشكانه ئه‌كه‌ین كه ته‌واو باس و مه‌وزوعی مامۆستا ببڕینه‌وه له‌لای خۆیان چونكه ئه‌وان عیلمیان نییه به‌شیواز و ژیانی و مردنی ئیمه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خانه‌واده‌ی توشی كیشه‌ی زیاتر نه‌بن له‌مه‌و دوا هیچ زانیاریه‌ك ناده‌ین له‌سه‌ری والسلام علیكم ورحمه الله بابه‌ت : http://mwahed-bzhy.blogspot.com/2018/02/blog-post_7.html تیبنیی : مامۆستا تاجی سه‌رمانه ئه‌م باسه ئه‌كه‌ینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر سبه‌ینی هه‌ر هه‌واڵیكی ناخۆشتان بیست ئیوه عوزر بهینه‌وه وه دواتر ئومیدی شه‌هید بونی بۆ بخوازن نه‌ك بلین شه‌هید بوه و زۆر دوعای بۆ بكه‌ن چونكه بوه هۆی سه‌به‌بی هیدایه‌تی زۆر كه‌س الله ره‌حمی پی بكات و له‌گوناحی خۆش بێت وه پاشان ئه‌وه‌شی كه‌ده‌ڵین شیت بوه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه ده‌زگ
0 notes
جیاوازى مامۆستا له پەروه‌رده‌ى كۆن و نوێ دا ..
ئامادەکردنی :رێبەر بەختیار:دیبلۆمات مەگەزین
پێشه‌كى:
پێویسته هه‌ر مامۆستایه‌ك پێش ئه‌وه‌ى كه وانه بڵیته‌وه ده‌بێت شاره‌زاى دونیاى په‌روه‌رده‌ى هاوچه‌رخ بێت, چونكه به‌بێ شاره‌زاى له دونیاى په‌روه‌رده‌ى هاوچه‌رخ مه‌حاڵه ئامانجه په‌روه‌رده‌ییه‌كان به شێوازیكى مۆدێرنانه‌ى پۆزه‌تیڤ بێته دى كه خۆى له‌مانه‌دا ده‌بینێته‌وه (شێواز و ڕێگاكانى وانه وتنه‌وه , به‌كارهێنانى ئامرازه‌كانى فێركردن , هتد….)
له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا پێویسته مامۆستا یان كه‌سى په‌روه‌رده‌كار په‌یڕه‌وى ئه‌و خاڵه جه‌وهه‌رییانه بكات كه بنه‌ماى هێنانه‌دى ئامانجه په‌روه‌رده‌ییه‌كانن له دونیا و پرۆسه‌ى په‌روه‌رده‌ى هاوچه‌رخدا .
په‌روه‌رده، پرۆسه‌ى په‌روه‌رده ، چه‌مك و پێكهاته:
په‌روه‌رده له سه‌رده‌مى شارستانییه دێرینه‌كان تاكو سه‌رده‌مى ئیستا به یه‌كێك له بنه‌ما و ناوه‌نده گرنگه‌كانى گه‌شه و پێشكه‌وتنى كۆمه‌ڵگه داده‌نرێت، هاوكات یه‌كێكه له بنیاده گرنگه‌كانى كومه‌ڵگه سه‌رده‌مى پێشكه‌وتووه‌كان، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى كاریگه‌رى راسته‌وخۆى له سه‌ر بنیاد و ناوه‌ندى دیكه‌ى كۆمه‌ڵگه پێشكه‌وتو و سه‌رده‌مییه‌كان هه‌یه، پرۆسه‌ى په‌روه‌رده له رابردوو و ئیستادا به هه‌مو پێكهاته و جوره‌كانى ئامانجى راهێنان و پێكه‌یاندنى نه‌وه‌یه‌كى كارامه و چالاكه، بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێت به شێوه‌یه‌كى زانستى و ئه‌قڵانى به‌شدارى له چالاكییه‌كانى ژیانى كومه‌لایه‌تیدا بكات، ئه‌گه‌ر له مێژى مرۆڤایه‌تى بڕوانین ده‌گه‌ین به‌و ڕاستییه‌ى پێشكه‌وتوترین كۆمه‌ڵگه‌ى مرۆڤایه‌تى له‌سه‌رده‌مى كۆن تاكو ئیستا ئه‌و كومه‌ڵگایانه‌ن پرۆسه‌ى په‌روه‌رده و فێركردنیان له‌سه‌ر بنه‌مایى فه‌لسه‌فه‌یه‌كى ئه‌قلانى بنیات ناوه، هاوكات به‌رده‌وام ئامانج و پلان و هه‌نگاوه‌كانى پرۆسه‌ى په‌روه‌رده‌یان هه‌موار كردوووته‌وه و به فۆڕمێكى نوێ دایانراشتووه، له‌گه‌ل تێگه‌یشتن و ویست و پێداویستیه‌كانى كۆمه‌ڵگا و سه‌رده‌مه‌كه‌دا گونجاو بێت .
مامۆستا:
په‌روه‌رده‌كراوێكى ئاماده‌كراوه بۆ په‌روه‌رده‌كردن و ئاماده‌كردنى كه‌سانى تر له ناوه‌نده ئه‌كادیمى و مه‌عریفییه‌كان به مه‌به‌ستى گه‌یاندنى زانیارییه‌كان بۆ به‌رانبه‌ره‌كه‌ى كه فێرخوازه .
په‌روه‌رده:
پروسه‌یه‌كى دیرێن و فره ڕه‌هه‌نده، میژوى به‌روه‌رده هاوتایه له‌گه‌ڵ بوونى مروڤ، له كوندا پروسه‌یه‌كى نافه‌رمى بووه، له لایه‌ن خێزانه‌وه ئاراسته كراوه، هه‌لبه‌ته خێزان ریگاو شێوازى تایبه‌تى له په‌روه‌رده‌كردنى ��ندالان جیبه‌جیكردووه، به پێی ئاستى تێگه‌یشتن و جیهانبینى خۆى، ره‌فتار له گه‌ل مندالأ و نه‌وه‌كانى كردووه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ گوڕانى ئاستى تێگه‌یشتن و جیهانبینی، ئامانج و ڕیگا و شیوازه‌كانى په‌روه‌رده كردن گوڕاوه و پێشكه‌وتووه
له شارستانییه‌ته‌كانى (بابل و میسرى ) دێریندا، زیاتر گرنگى به په‌روه‌رده‌ى ئاینى و هونه‌رى په‌یكه‌رتاشى و ته‌لار سازى و فیربوونى نووسین و خوێندنى سه‌رتایى دراوه، كه‌متر گرنگى به لایه‌نى سه‌ربازى و مه‌عریفى دراوه. له شارستانییه‌كانى (هیندى و چینی ) زیاتر گرنگى به لایه‌نى مه‌عریفی و ره‌فتارى هاوڵاتیان به گشتی و چیینه ئه‌رستوكراتیه‌كان به تایبه‌تى دراوه .
له سه‌رده‌مى شارستانیه‌تى (یونانى) دیریندا، زیاتر پیشده‌كه‌وێت، به شیوه‌یه‌ك پروسه‌ى په‌روه‌رده ته‌نها تایبه‌ت نابێت به یه‌ك جینى كومه‌لگا، هه‌روه‌ها ته‌نها ئامانجى په‌روه‌رده له‌سه‌ر په‌روه‌رده‌ى ئایینى و فه‌لسه‌فی و سیاسی و سه‌ربازى له‌خۆ ده‌گرێت، هاوكات ڕیگا و شیوازى جوراوجور له پروسه‌ى په‌روه‌رده‌كردن پراكتیزه ده‌كرا .
له‌سه‌رده‌مى ناوه‌راست پرۆسه‌ى په‌روه‌رده له‌لایه‌ن پیاوانى ئاینى جیبه‌جى ده‌كرا، زیاتر ئامانجیان چه‌سپاندنى بیروڕاى ئاینى و به‌هێزكردنى ده‌سه‌لاتى كه‌نیسه بو، به‌ڵام ئه‌ورپییه‌كان له سه‌رتاى (سه‌ده‌ى هه‌ژده) گرنگى زۆریان به پرۆسه‌ى په‌روه‌رده داوه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن سود له زانست و زانیارى و مه‌عریفه و فه‌لسه‌فه‌ى شارستانییه‌تى یونانى و گه‌لانى خورهه‌لات وه‌ربگرن، به‌تایبه‌تى هه‌ردوو شارستانییه‌تى (یونانى و ئیسلامى) و له ئه‌نجامى ئه‌و پیشكه‌وتنانه‌ى ئه‌ورپییه‌كان پێی گه‌یشتن، چه‌ندین زانا و فه‌یله‌سوف بیرمه‌ندى وه‌ك (جان جاك رۆسۆ، فرۆبل هێربارت …..) پێگه‌یشتن، هه‌روه‌ها ئه‌م زانا‌و فه‌یله‌سوفانه چه‌ندین تیۆر و رێگاى وانه‌وتنه‌وه و ئاراسته‌ى په‌روه‌رده‌یان له‌سه‌ر بنه‌مای دورونى دامه‌زراند، كاریگه‌رى خێرایان له‌سه‌ر پیشخستن و چاكردنى سیسته‌مى سیاسى و كومه‌لایه‌تى و ئابوورى و په‌روه‌رده‌ی هه‌بوو.
په‌روه‌رده به‌دیدى بیرمه‌ند و زانایان:
زانا‌و بیرمه‌ند و فه‌یله‌سوفه‌كان پێناسه‌ى جیا جیایانكردووه بۆ چه‌مكى (مفهوم)ى په‌روه‌رده و زانست یان كردووه ، سه‌ره‌تا وه‌كو ده‌سپێك له سه‌ر وشه‌ى په‌روه‌رده (التربیه ) بۆ نمونه :
سبنسه‌ر فه‌یله‌سوفێكى به‌ریتانییه (1820_1903)ژییاوه خاوه‌نى ده‌سته واژه‌ى (مانه‌وه بۆ به‌هێزه‌كانه)، ده‌ڵێت: ((په‌روه‌رده پێك هاتووه له ئاماده‌كردنى مرۆڤ بۆ هه‌موو قوناغێكى ژیان)).
جۆن دیوى ده‌ڵێت : ((په‌روه‌رده پرۆسه‌یه‌كى به‌رده‌وامه بۆ سه‌ر له نۆێ بنیادنانى كارامه‌یى و تواناى كومه‌ڵگا)) .
دكتۆر به‌دران: له ساڵى (1996) ده‌ڵێت: ((په‌روه‌رده پرۆسه‌یه‌كه، تاك به‌م ڕێگایه فێرى ڕوشنبیرى ده‌بێت، هه‌م فێرى چه‌مك و رامان و به‌هاكانى ره‌وشتى ده‌رونیى و یاسایى كۆمه‌ڵگا ده‌بن)).
په‌روه‌رده‌ى هاوچه‌رخ:
كۆمه‌ڵگه نوێیه‌كانى مرۆڤایه‌تى زۆر به چالاكى بایه‌خ و به‌ها و نرخى په‌روه‌رده‌یان بۆ ده‌ركه‌وت, ئه‌مه‌ش واى كرد كه په‌روه‌رده بخرێته ڕیزى یه‌كه‌مى كاروبارى پێویستى ڕۆژانه‌ى ژییان و شارستانیه‌تى هاوچه‌رخه‌وه, له‌به‌ر ئه‌وه‌ى بودجه‌یه‌كى زۆرى بۆ ته‌رخان كرا, وزه و توانایه‌كى زۆرى بۆ ده‌سته به‌ر كرا, ده‌سه‌ڵاتێكى گه‌وره‌ى پێ به‌خشرا, گه‌لێك زانا‌و فه‌یله‌سوف و بیرمه‌ند بۆ ته‌رخانكرا, به‌مه‌ش په‌روه‌رده پێگه و جێگه و سه‌روه‌رییه‌كى ئه‌وتۆى پێ بڕا كه هه‌رگیز له چاخه كۆن و ناوه‌نده‌كاندا شوێنى وه‌هاى به خۆیه‌وه نه‌دیوه.
شۆڕشى پیشه‌سازى گۆڕى بۆ شۆڕشى زانیارى, له به‌رئه‌نجامى ئه‌مانه‌وه بو كه ئێستا زانا و خه‌مخۆرانى په‌روه‌رده له‌هه‌مو كه‌له‌به‌رێكى ئه‌م جیهانه و له سنورى وڵاتانى جیهانى ئه‌مڕۆدا به‌ر (جدى)خۆیان ته‌رخانكردوه بۆ كارى په‌روه‌رده و پرۆسه‌ى په‌روه‌رده‌ى و هزرى په‌روه‌رده‌ى, چونكه ده‌ركوت ئه‌م جۆره په‌روه‌رده‌یه له خزمه‌تى كۆمه‌ڵگه‌ى مۆدێرن و گه‌ل و میلله‌تى پێشكه‌وتو خوازدایه, هه‌ر له‌ڕێگه‌ى په‌روه‌رده‌وه ده‌توانرێت هه‌موو جۆره بیرۆكه و پرۆژه‌یه‌كى هزرى گۆڕنكارى كۆمه‌ڵیه‌تى و سیاسی و ڕ‌ۆشنبیرى بگاته ناخى میشك و گیان و ده‌رونى نه‌وه‌كان .
به‌ڵێ په‌روه‌رده‌ى كارا (داهێنان و فێركردن و گۆشكردن و ڕاهێنان و پێگه‌یاندن و به‌خێوكردن و چاودێرى و ئاڕسته‌كردن)ه ,كه‌واته كلیلى سه‌ره‌كییه و كۆدى كردنه‌وه‌ى ده‌رونى هه‌رتاكیك له كۆمه‌ڵگه‌دا,به‌هۆى په‌روه‌رده‌وه مرۆڤ خۆى ده‌ناسێو دواتر ژینگه و ده‌ورووبه‌رى.
په‌روه‌رده له‌م سه‌رده‌مه‌ى ئه‌مڕۆماندا به ڕا��ه‌یه‌ك فراوان بووه كه هه‌مو شتێكى گرتووه‌ته‌وه,
له هه‌ر سه‌رده‌مو چاخیكدا (په‌روه‌رده) سروشت و تایبه‌تمه‌ندى خۆى هه‌بووه, بێگومان په‌روه‌رده‌ى ئه‌م سه‌رده‌مه‌ش, وه‌ك (په‌روه‌رده‌ى هاوچه‌رخ) تایبه‌تمه‌ندێتى و نیشانه‌ى جیاكه‌ره‌وه‌ى خۆى هه‌یه .
تایبه‌تمه‌ندییه‌كانى په‌روه‌رده‌ى هاوچه‌رخ:
1.په‌روه‌رده واى لێهاتووه كه‌پێشكه‌وتوتره له (فێركردن) بایه‌خى زیاترى پێدراوه گه‌لان و وڵاتان گه‌شتونه‌ته ئه‌وڕاستییه‌ى كه‌پێویسته كار بكه‌ن بۆ خۆ گونجاندن له‌گه‌ڵ ژینگه‌ى ده‌وروبه‌ریان ئه‌م كاره‌شیان خستووه‌ته پێش كارى ده‌سته‌به‌ركردنى پیشه‌یه‌كى دیارى كرا‌و واته خۆ گونجاندن له‌گه‌ڵ ژییاندا به پله‌و كارى یه‌كه‌م دێت دواتر هه‌ڵبژاردنى پیشه‌ی شییاودێت.
2.مناڵ یاخود (تاك)ى كۆمه‌ڵگه بۆته سه‌نته‌ر و ته‌وه‌رى سه‌ره‌كى په‌روه‌رده واته (تاك) گرنگه‌كه‌یه نه‌ك ماده‌یه‌كى چه‌ق به‌ستووى وشك و برنگ و بابه‌ت و وانه‌ى مرده‌ڵه به‌م كاره‌ش منداڵان خۆیان بونه‌ته خاوه‌نى ئازادییه‌كى ڕه‌ها له‌دانانى نه‌خشه و یاسا و پرۆگرامى خوێندن و وانه‌كانى خۆیان له‌پاڵ هه‌ندێ ئاڕاسته‌كردن و ڕێنماى شاره‌زایان و بوارى په‌روه‌رده و فێركردن كه ئه‌زمونێكى گه‌وره‌یان هه‌یه له‌بوارى په‌روه‌رده‌دا.
3.قوتابخانه‌كان وا دروستكراون كه گونجاوبن له‌گه‌ڵ سروشتى ژییانى قوتابیان و فێرخوازان هاوگه‌شبن له‌گه‌ڵ سروشت و ده‌وروبه‌ر ته‌نانه‌ت له ناو جه‌رگه‌ى باخ و باچه و بێستانه‌كاندا بیناى قوتابخانه له هه‌واى كراوه‌دا دروست ده‌كرێن.
4.په‌روه‌رده بایه‌خێكى زۆرى داوه به تاكه‌كه‌س وه‌ك (مرۆڤێك) هاوكات لایه‌نى كۆمه‌ڵایه‌تیش فه‌رامۆش نه‌كراوه، تاكو لایه‌نى گه‌شه‌ى په‌روه‌رده‌ى مرۆییانه‌ى به‌شێوه‌ى ئاساى و سروشتى خۆى بڕوا وێڕاى گونجاندنى تاك له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆمه‌ڵى له ناویاندا ده‌ژی و ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌ى تێیدا نیشته جێیه به‌مه‌ش په‌روه‌رده بو به په‌روه‌رده‌ى تاكه كه‌سى كۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ى ڕ‌ۆشنبیرى.
5.په‌روه‌رده بو به هاوكارێكى باشى سایكۆلۆژى تاك و خزمه‌تى تایبه‌تى پێشكه‌ش به هه‌ر تاكێك بكات له عاقارى خۆیه‌وه هاوكات بو به یاریده‌رێكى چاك بۆ زانستى كۆمه‌ڵناسى تاكو مرۆڤ سروشتى كۆمه‌ڵایه‌تییانه‌ى كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك وه‌ربگرێت كه تیایدا ده‌ژى.
6.په‌روه‌رده‌ى نوێ بوه په‌روه‌رده‌یه‌كى مه‌یدانیانه‌ى ژییانداریانه به‌جۆرێ كه پشت ببه‌ستێ به‌و هه‌ڵوێست و په‌ڕاوه ڕۆژانانه‌ى كه ئه‌نجام ده‌درێن و لایه‌نى پراكتیشى خسته به‌رده‌م ڕوبه‌ڕو بونه‌وه‌ى پڕ له گۆڕانكارییانه‌ى ژییان و داهێنان و دۆزینه‌وه نوێیه‌كان.
٧. په‌روه‌رده بوو به به‌شێكى گشتى بۆ گه‌وره‌و بچوك بۆ نێر و مێ به بێ جیاوازى.
8.په‌روه‌رده درێژ خایه‌نى و گشتى و فراوانى و سه‌رانسه‌ربونى پێ بڕا، ئیدى نه‌به‌سترایه‌وه به‌ته‌نها چوارچێوه‌و سنورى قوتابخانه‌یان ده‌زگایه‌كى په‌روه‌رده‌ییه و بگره ئه‌م باره خۆى كێشایه ناو ماڵه‌كانیشه‌وه تا ده‌گات به كارگه و فه‌رمانگه و شوێن و ئۆفیسى كاره‌كانیش.
9.په‌روه‌رده‌ى هاوچه‌رخ شێواز و ڕێگه و هۆكارى نوێی گرته به‌ر بۆ ئه‌مه‌ش پشتى به‌ست به ئامێر و كه‌ره‌سته و داهێنراوى ته‌كنه‌لۆژییانه‌ى نوێ تاكو به‌شێوه‌ى ته‌ریب په‌روه‌رده ڕه‌وتى خۆى بگرێته به‌ر كه هاو ئاڕسته‌بێت له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنى زانست و په‌ره‌سه‌ندنى مرڤایه‌تى.
جیاوازى پرۆگرامى په‌روه‌رده‌ى كۆن و په‌روه‌رده‌ى نوێ:
په‌روه‌رده‌ی كۆن:
یه‌كه‌م .سروشتی پرۆگرام
1.پرۆگرام جێگیره‌و ناكرێت هیچ گۆڕانكاریه‌كى تێدا بكرێت.
2. له‌سه‌ر چه‌ندێتى زانیارى خوێندكار وه‌ستاوه.
3. له‌بوارێكى ته‌سكى مه‌عریفه چه‌قى به‌ستووه.
4. به‌ته‌نها گرنگى به‌لایه‌نى عه‌قڵى خوێندكار ده‌دات.
5.خوێندكار له‌گه‌ڵ پرۆگرام ده‌گونجێنرێت
دووه‌م .بابه‌ته‌كانى خوێندن
1.نابێت هیچ گۆڕانكاری تیا بكرێت.
2.بابه‌ته‌كانى خوێندن له‌یه‌كتر جیان.
3.سه‌رچاوه‌ى سه‌ره‌كى پرۆگرام لێره‌دا په‌رتوكى ( كتێب)ى بڕیار لێدراوى خوێندنه.
سێیه‌م . ڕێگاكانى وانه وتنه‌وه
1.له‌سه‌ر گه‌یاندنى زانیارى ده‌وه‌ستێت.
2.گرنگى نادات به چالاكییه‌كان.
3.له‌سه‌ر یه‌ك جۆر ڕیگاى فێركارى به‌رده‌وام ده‌بێت.
4.ئامڕزه‌كانى فیركارى وه‌لاوه ده‌نێت.
چواره‌م.خوێندكار
1.پاسیڤه و به‌ژدارى پێناكرێت.
2.له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌رچون تاقیكردنه‌وه‌ى بابه‌ته‌كان بڕیارى له‌سه‌ر ده‌درێت.
پێنجه‌م: مامۆستا
1.په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ خوێندكار له‌سه‌ر بنه‌ماى هێز و ده‌سه‌ڵاته.
2. جیاوازى تاكایه‌تى نێوان خوێندكار له‌به‌رچاو ناگیرێت.
3.خوێندكار بۆ له‌به‌ركردن هان ده‌دات.
4.ڕۆڵى مامۆستا جێگیره.
5.به سزادان و كه‌وتنیان هه‌ڕه‌شه‌یان لێ ده‌كات.
پە‌روە‌ردە‌ی نوێ:
یه‌كه‌م .سروشتی پرۆگرام
1.ده‌توانرێت گۆڕانكارى تێدا بكرێت.
2. له‌سه‌ر چۆنییه‌تى زانیارى خوێندكار ڕاده‌وه‌ستێت.
3 گرنگى به بیركردنه‌وه‌ى خوێندكار و لێهاتوییه‌كانى ده‌دات.
4. گرنگى به گه‌شه‌كردنى سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانى خوێندكار ده‌دات.
5. پرۆگرام له‌گه‌ڵ خوێندكار ده‌گونجێنرێت.
دووه‌م .بابه‌ته‌كانى خوێندن:
1.به‌پێى بار‌و دۆخى خوێندكار و پێداویستییه‌كانى گۆڕ‌انى به‌سه‌ردا دێت.
2.بابه‌ته‌كانى خوێندن هاوپه‌یوه‌ند و ته‌واو كه‌رى یه‌كترن.
3.سه‌رچاوه‌كان جۆراوجۆرن.
سێیه‌م . ڕێگاكانى وانه وتنه‌وه:
1.له‌سه‌ر بنه‌ماى به‌رده‌ستكردنى مه‌رج و بارودۆخى گونجاو بۆ فێربون ده‌وه‌ستێت.
2. گرنگى به هه‌موو جۆره چالاكییه‌ك ده‌دات.
3. ڕێگاى فێركارى جۆراوجۆرى هه‌یه.
4. ئامڕازى فێركارى هه‌مه‌جۆر به‌كار دێنێت.
چواره‌م.خوێندكار
1.پۆزه‌تیڤه و به‌ژدارى پێ ده‌كرێت.
2.له‌سه‌ر بنه‌ماى چه‌ندێتى گه‌یشتن به ئامانجه‌كان بڕیارى له‌سه‌ر ده‌درێت.
پێنجه‌م: مامۆستا
1.په‌یوه‌ندى له‌سه‌ر بنه‌ماى كرانه‌وه و ڕێز و خۆشه‌ویستى بنیاد نراوه.
2. جیاوازى تاكایه‌تى له‌به‌رچاو ده‌گیرێت.
3.خوێندكار بۆ هاریكارى چالاكى نێوانیان هان ده‌دات.
4.ڕۆڵى مامۆستا ده‌گۆڕێت و گۆڕاوه.
5.ڕێنماى و ئاڕاسته‌ى خوێندكاران ده‌كات.
خه‌سڵه‌ت و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانى مامۆستا:
1.دروستى له‌ڕوى جه‌سته‌ى و هزرى باگراوه‌نده‌وه.
2.ده‌بێت مامۆستا ڕێك پۆشبێت.
3.تواناى به‌سه‌ر بابه‌ته‌كه‌دا هه‌بێت.
4.چالاك و گرجوگۆڵبێت.
5.بایه‌خ بدات به‌لایه‌نى په‌روه‌رده‌ى و ده‌رونى.
6.بایه‌خ بدات به هونه‌ر و لێهاتوى وانه وتنه‌وه.
7.بره‌و پێدان و نوێكردنه‌وه‌ى زانیارییه‌كان.
8.خاوه‌ن بڕیار و ژیر بێت و هاوسه‌نگى هه‌ڵچونه‌كانى بكات.
9.خۆڕاگر و نه‌رمونیان و به‌سۆز بێت.
10.دڵسۆز و به وه‌فابێت له ئه‌ركه‌كه‌یدا.
11.هاوكار بێت له‌گه‌ڵ هاوڕێ و خوێندكاره‌كانى.
12.ڕێز له یاسا و ڕێساكان بگرێت.
جیاوازى مامۆستا له پەروه‌رده‌ى كۆن و نوێ‌دا
مامۆستاى كلاسیك:
1.په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ خوێندكار له‌سه‌ر بنه‌ماى هێز و ده‌سه‌ڵاته.
2. جیاوازى تاكایه‌تى نێوان خوێندكار له‌به‌رچاو ناگیرێت.
3.خوێندكار بۆ له‌به‌ركردن هان ده‌دات.
4.ڕۆڵى مامۆستا جێگیره.
5.به سزادان و كه‌وتنیان هه‌ڕه‌شه‌یان لێ ده‌كات.
1.په‌یوه‌ندى له‌سه‌ر بنه‌ماى كرانه‌وه‌و ڕێز و خۆشه‌ویستى بنیاد نراوه.
2. جیاوازى تاكایه‌تى له‌به‌رچاو ده‌گیرێت.
3.خوێندكار بۆ هاریكارى چالاكى نێوانیان هان ده‌دات.
4.ڕۆڵى مامۆستا ده‌گۆڕێت و گۆڕاوه.
5.ڕێنماى و ئاڕاسته‌ى خوێندكاران ده‌كات.
مامۆستاى هاچه‌رخ:
مامۆستا ده‌بێت چۆن بێت له په‌روه‌رده‌ى هاوچرخ ,یان مامۆستاى باش كێیه ؟
1.تواناى په‌روه‌رده‌كردنى هه‌بێت و بتوانێت خوێندكاره‌كانى به‌باشى په‌روه‌رده بكات.
2.شاره‌زاى له‌و بابه‌ته هه‌بێت كه ده‌ی ڵێته‌وه، واته هه‌ر ته‌نها ئه‌وه ى له پرۆگرام هه‌یه نه‌یزانێت به‌ڵكو زانیارى زیاترى هه‌بێت.
3.تواناى هاندانى هه‌بێت.
4.تواناى گه‌یاندنى هه‌بێت.
5.متمانه‌ى به خۆى هه‌بێت و به‌باشى وانه‌كه بڵێته‌وه و وانه‌كه بگه‌یه‌نێت.
6.حه‌زى بۆ وانه‌كه‌ى خۆى هه‌بێت و به چێژه‌وه وانه‌كه بڵته‌وه، تاوه‌كو خوێندكاره‌كانیشى به چێژه‌وه بابه‌ته‌كه وه‌ربگرن.
7.ڕه‌چاوى جیاوازى تاكایه‌تى بكات.
8.تواناى هه‌ڵسه‌نگاندنى خوێندكاره‌كانى هه‌بێت.
9.پێویویسته مامۆستا كه‌سێكى كۆمه‌ڵایه‌تى بێت.
10.گرنگى بدات به خاڵه به‌هێزه‌كانى خوێندكاران نه‌ك خاڵه لاوازه‌كانیان.
ئه‌نجام
1.له‌م ڕاپۆرته‌دا بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه په‌روه‌رده‌ى هاوچه‌رخ گرنگى و بایه‌خى تایبه‌تى خۆى هه‌یه له پرۆسه‌ى په‌روه‌رده و فێركردندا.
2.ئه‌وه‌مان بۆ ده‌ركه‌وت كه ده‌بێت مامۆستا شاره‌زایى په‌یدا بكات له مه‌ڕ شێوازه جۆر به جۆره‌كانى وانه وتنه‌وه و ئامڕازه‌كانى گه‌یاندن به هه‌مو جۆره‌كانییه‌وه.
3.ئه‌وه‌مان بۆ ڕون بوه‌ته‌وه كه فێرخواز گرنگییه‌كى زۆرى هه‌یه له په‌روه‌رده‌ى هاوچه‌رخدا هاوكات ئه‌م گرنگییه به‌دى ناكه‌ین له په‌روه‌رده‌ى كلاسیك‌دا.
4.له په‌روه‌رده‌ى هاوچه‌رخدا گرنگییه‌كى زۆر ده‌درێت به لایه‌نى (ده‌رونى, مه‌عریفى ,جه‌سته‌ى ,كۆمه‌ڵایتى فێرخواز)، كه ئه‌م گرنگیدانه له‌به‌ر ڕۆشناى شاره‌زابوونى په‌روه‌رده‌ى هاوچه‌رخ و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانیه‌تى.
5.جییاوازى نێوان (په‌روه‌رده‌ى هاوچه‌رخ و په‌روه‌رده‌ى نوێ)مان خسته ڕو، كه ئه‌م جییاوازییه لایه‌نه خراپه‌كانى په‌روه‌رده‌ى كلاسیك ده‌ستنیشان ده‌كات و له‌ڕێگه‌ى په‌روه‌رده‌ى هاوچه‌رخه‌وه چاره‌سه‌رى گیروگرفته په‌روه‌رده‌ییه‌كان ده‌كات
سه‌رچاوه‌كان
فه‌لسه‌فه‌ى په‌روه‌رده,عه‌زیز ئالانى,چاپى دووه‌م 2015
په‌روه‌رده‌كردنى منداڵه‌كانمان له چوارچێوه‌ى خێزان و كۆمه‌ڵگه و قوتابخانه‌دا,
عزیز ئالانى.چاپى سێهه‌م ,2015
په‌روه‌رده‌ى تایبه‌ت پرۆگرام و ڕاهێنان,پ.د.كریم شه‌یف قه‌ره‌چه‌تانى
چاپخانه‌ى پیره‌مێرد
ده‌روازه‌ى په‌روه‌رده‌ى تایبه‌ت,پ.د.كریم شه‌ریف قه‌ره‌چه‌نانى
چاپى یه‌كه‌م 2015 , چاپخانه‌ى پیره‌مێرد
5.وانه‌كانى م.ى.ڕێگر
6. http:www.penusakan.com
نووسراوه له‌لایه‌ن
Parwarday Maxmur
0 notes
وه‌فدی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا به‌خه‌رمانێك ده‌سكه‌وتی زانستی له به‌غداد گه‌ڕایه‌وه هه‌رێمی كوردستان
وه‌فدی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا به‌خه‌رمانێك ده‌سكه‌وتی زانستی له به‌غداد گه‌ڕایه‌وه هه‌رێمی كوردستان
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له حكومه‌تی ئێراق، دوای گفتوگۆیه‌كی چڕ و، تاوتوێكردنی سه‌رجه‌م بابه‌ته هاوبه‌شه‌كان، نه‌خشه‌ڕێگه‌ی كاری داهاتویان داڕشت.
ده‌ستپێكی كاره‌كان
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا و، له دوه‌م رۆژی سه‌ردانی وه‌فدی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غداد، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، ڕێكه‌وتی (18/7/2018) له دیوانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا-ی ئێراقی، كۆبونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌ش به‌سه‌رپه‌رشتی د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌رێمی كوردستان و، د.عبدالڕزاق عبدالجلیل عیسی وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی ئێراق له نێوان هه‌ردو وه‌زاره‌ت به‌ڕێوه‌چو.
نه‌خشه‌ی ته‌واوكردنی ڕێگه‌ی زانستی دانرا
له سه‌ره‌تای ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا، وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ئێراقی دوای به‌خێرهێنانی د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی و، وه‌فدی میوان وتی: ئه‌مڕۆ ڕۆژێكی میژوییه، چونكه پێكه‌وه سه‌رپه‌رشتی په‌ره‌پێدانی خوێندنی باڵا له سه‌رانسه‌ری ئێراق ده‌كه‌ین، وتیشی ئیمه پێشتر سه‌ردانی هه‌رێمی كوردست��نمان كرد و، نه‌خشه ڕێی پێكه‌وه كاركردنمان داڕشت، بۆیه بۆچونی هاوبه‌شمان هه‌یه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌و بارودۆخ و گرفتانه‌ی هاتنه پێش نه‌مانتوانی وه‌ك پێویست ئه‌و كارانه بكه‌ین، كه پێویست بو بیكه‌ین، بۆیه ئه‌مڕۆ نه‌خشه‌ی ته‌واوكردنی ئه‌و ڕێگه‌یه داده‌نێین و، به‌هیواین له ئه‌نجامی گفتوگۆكانماندا بتوانین بگه‌ینه ئه‌نجامی هاوبه‌شی باش و ڕێكه‌وتنامه‌یه‌كی لێكگه‌یشتن ئیمزا بكه‌ین، وتیشی ئه‌و رێكه‌وتنامه‌یه ته‌نها چوارچێوه‌ی كاره‌كانمان داده‌نێ، به‌ڵام كاره‌كانمان له پراكتیكدا زۆر له‌و ڕێككه‌وتنامه‌یه فراوانتر ده‌بێ.
ده‌بێ زانكۆكانی ئێراق و هه‌رێمی كوردستان له كاركردنی لۆكاڵی و ناوچه‌یی خۆیان ده‌رباز بكه‌ن
له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌دا، د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌رێمی كوردستان، دوای ئه‌وه‌ی سوپاسی ئه‌و پێشوازییه‌ی كرد، جه‌ختی له وته‌كانی وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی ئێراقی كرده و وتی: په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌وكاته‌وه ده‌ستپێكرد كه وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ئێراقی له‌سه‌ر بانگهێشتی ئێمه سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانی كرد و، پێكه‌وه گفتوگۆكمان كرد و ئاڵوگۆری بیڕورامان كرد بۆ په‌ره‌پێدانی پرۆسه‌ی خوێندن به‌شێوه‌یه‌ك زانكۆكان له چوارچێوه‌ی كاركردنی لۆكاڵی و هه‌رێمایه‌تیه‌كان ده‌ربچن و، خۆیان بگه‌ێننه ئاستی نێوده‌وڵه‌تی، د.یوسف گۆران ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند: ئه‌م سه‌ردانه‌ی ئه‌مڕۆمان بۆ ته‌واوكردنی ئه‌و كاره‌یه كه له هه‌رێمی كوردستان به‌ردی بناخه‌كه‌یمان دانا، چونكه ده‌مانه‌وێ پێكه‌وه پڕۆسه‌ی خوێندن له ئێراق و هه‌رێمی كوردستان په‌ره‌پێبده‌ین، هه‌روه‌ك جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌شكرده‌وه، كه له ده‌ستوردا به‌ڕونی ئاماژه به‌داڕشتنی سیاسه‌تی خوێندنی باڵا له ئێراق كراوه، كه ده‌بێ به‌هاوبه‌شی كاری له‌سه‌ر بكرێ، هه‌روه‌ك نه‌خشه‌ڕێی سه‌رجه‌م كاره‌كانی دیاریكردوه، كه ده‌بێ چۆن كاربكه‌ین، وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌شی ڕونكردنه‌وه له‌به‌ر ڕۆشنایی مادده ده‌ستورییه‌كانی ئێراق و، ئه‌و ڕێكه‌وتنامه‌ی پێشتر ئێمزامان كرد، ئه‌مڕۆش بۆ قوڵبونه‌وه‌ی زیاتر و، فراوانكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانمان و كاركردنی دامه‌زراوه‌كانمان پێكه‌وه ڕێككه‌وتنامه‌یه‌كی لێكگه‌یشتن ئیمزا ده‌كه‌ین، به‌هیواین به‌هۆی ئه‌و ڕێكه‌وتنامه‌یه به‌رچاوی هه‌موان باشتر ڕون بێ بۆ كاركردنی پێكه‌وه‌یی له نێوان زانكۆ و دامه‌زراوه جیاكان، ئه‌وه‌ش زۆرینه‌ی به‌ئاڵوگۆڕی ستافی زانستی و خوێندكاران و، ئه‌نجامدانی كۆنفرانسی هاوبه‌ش له بواره جیاكان و، توێژینه‌وه‌ی هاوبه‌ش و، چه‌ندین بابه‌تی دیكه‌ی هاوبه‌ش و ستراتیژی، هیواشی خواست ئه‌مڕۆ ڕۆژێكی مێژوی بێ بۆ پرۆسه‌ی خوێندن و سه‌رجه‌م بواره‌كانی دیكه له ئێراق و هه‌رێمی كوردستان.
زانكۆ حكومیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدا كێشه‌ی دانپیانانیان نه‌ما
له ته‌وه‌ری یه‌كه‌می كۆبونه‌وه‌كه‌دا، كه تایبه‌ت بو به‌دانپیانان به ژماره‌یه‌ك له زانكۆ حكومیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، دوای گفتوگۆیه‌كی زۆر به‌خستنه‌ڕوی مافی ده‌ستوری هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی و وه‌فدی یاوه‌ری، له ئه‌نجامدا د.عبدالڕزاق عبدالجلیل عیسی وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی ئێراق ڕایگه‌یاند: به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ لێژنه‌یه‌كمان سه‌ردانی ئه‌و زانكۆیان بكات، ڕاسته‌وخۆ دانیانپیدا ده‌نێن و، هاوشێوه‌ی زانكۆكانی دیكه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ین، به‌وه‌ش زانكۆكانی (زاخۆ، سۆران، گه‌رمیان، ڕاپه‌ڕین، هه‌ڵه‌بجه، زانكۆی كوردستان/هه‌ولێر و بۆردی پزیشكی) كێشه‌ی دانپیانیان له ئێراقدا نامێنێ، له به‌رامبه‌ردا وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی دان به‌زانكۆ تایبه‌ته‌كانی ئێراقی له ناوچه دابڕیندراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌نێ.
ئاڵوگۆڕی خوێندكاران ده‌كرێ
له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌دا، بڕیاردرا ساڵانه له لایه‌ن وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ئێراق ژماره‌یه‌ك كورسی خوێندن بۆ خوێندنی به‌كالۆریۆس بۆ خوێندكارانی هه‌رێمی كوردستان له زانكۆكانی ئێراق دابینبكرێ، له‌هه‌مان كاتدا وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌رێمی كوردستان، ساڵانه ژماره‌یه‌ك كورسی خوێندن له‌هه‌مان ئاستی به‌كالۆریۆس بۆ خوێندكارانی ئێراقی له زانكۆ حكومیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ته‌رخان بكرێ.
داشكاندنی له كرێی خوێندنی سیستمی پارالێل كرا
هه‌ر له‌و كۆبونه‌وه هاوبه‌شی نێوان وه‌زاره‌ته‌كانی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له ئێراق و هه‌رێمی كوردستان، بڕیاردرا به‌داشكاندنی (30%) له كرێی خوێندن بۆ ئه‌و خوێندكارانه‌ی به‌سیستمی پارالێل له زانكۆ حكومیه‌كان له‌سه‌رانسه‌ری ئێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌خوێنن.
ڕاسته‌وخۆ ڕاستاندن بۆ بڕوانامه‌ی ده‌رچوان ده‌كرێ
له بڕگه‌یه‌كی دیكه‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌دا و، له پێناو باشتر و په‌له‌كردن له ڕایكردنی كاروباری هاوڵاتیان به‌تایبه‌ت له ڕاستاندنی بڕوانامه‌كان، كۆبونه‌وه‌كه دوای تاوتوێكردنی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان، له ئه‌نجامدا بڕیاردرا، هه‌ردو وه‌زاره‌ت ڕاسته‌وخۆ ڕاستاندن بۆ سه‌رجه‌م ئه‌و بڕوانامانه بكه‌ن، كه ده‌رچوان پێویستیان پێیان هه‌یه، به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ لایه‌نی دیكه.
سكۆله‌رشیپ و بابه‌تی نوێنه‌رایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له باڵیۆزخانه‌كانی ئێراق
هه‌ر له‌وكۆبونه‌وه‌یه‌دا، گفتوگۆ له‌باره‌ی ئه‌و سكۆله‌رشیپانه كرا، كه له‌لایه‌ن وڵاتانه‌وه پێشكه‌ش به‌ئێراق ده‌كرێ و، هه‌رێمی كوردستانی لێبیبه‌ش ده‌كرێ، هه‌روه‌ك گفتوگۆ له‌سه‌ر نوێنه‌رایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له نوێنه‌رایه‌تی رۆشنبیری له باڵیۆزخانه‌كانی ئێراق له وڵاتان كرا، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا دوای ڕونكردنه‌وه و گفتوگۆیه‌كی چڕ له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته، د.عبدالڕزاق عبدالجلیل عیسی وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی ئێراق ئاماده‌یی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی پیشاندا بۆ دامه‌زراندنی نوێنه‌رایه‌تی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌رێمی كوردستان له نوێنه‌رایه‌تی رۆشنبیری له باڵیۆزخانه‌كانی ئێراق له وڵاتان. سه‌باره‌ت به‌و سكۆله‌رشیپانه‌ی له‌لایه‌ن وڵاتانه‌وه ڕاسته‌وخۆ پێشكه‌ش به ئێراق ده‌كرێ، كۆبونه‌وه‌كه جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرده‌وه كه خوێندكاران له‌سه‌رانسه‌ری ئێراق به‌هه‌رێمی كوردستان وه‌ك یه‌ك مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێ و، خوێندكارانی هه‌رێمی كوردستان هاوشێوه‌ی شاره‌كانی دیكه‌ی ئێراق له كاتی ڕاگه‌یاندنی هه‌ر سكۆله‌رشیپێك له‌سه‌ر وێبسایتی وه‌زاره‌ته‌كه‌یان ڕاسته‌وخۆ ده‌توانن فۆرمی پێشكه‌شكردنی داواكاری پڕبكه‌نه‌وه، له‌هه‌مان كاتدا كۆبونه‌وه‌كه بریاریدا له ناردنه ده‌ره‌وه‌ی خوێندكاران له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ئێراقی هه‌رێمی كورستانیشی لی ئاگادار بكه‌نه‌وه.
پێشخستنی خوێندنی كوردی له ئێراق
له پێناو په‌ره‌پێدان به‌به‌شه‌كانی زمان و ئه‌ده‌بی كوردی له زانكۆكانی ئێراق و، بایه‌خدان به‌زمانی كوردی، د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌رێمی كوردستان بڕیاریدا به‌پێشكه‌شكردنی (5) كورسی خوێندنی ماسته‌ر و (2) كورسی خوێندنی دكتۆرا به‌وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ئێراق بۆ به‌شه‌كانی زمانی كوردی.
ئه‌نجومه‌نی متمانه‌پێدان داده‌مه‌زرێ
هه‌ر له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا بڕیاردرا به‌پێكهێنانی لێژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش بۆ دامه‌زراندنی ئه‌نجومه‌نێكی تایبه‌ت به‌دڵنیایی جۆری و متمانه‌به‌خشین به‌سه‌رپه‌رشتی هه‌ردوو ده‌زگای سه‌رپه‌رشتی و دڵنیایی جۆری له وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و تویژینه‌وه‌ی زانستی له حكومه‌تی فیدراڵ و هه‌رێمی كوردستان.
تاوتوێكردنی چه‌ند بابه‌تێكی دیكه هاوبه‌ش
له به‌شی كۆتایی كۆبونه‌وه‌كه‌شدا، گفتوگۆ له‌سه‌ر بابه‌تێكی دیكه‌ی هاوبه‌ش له نێوان هه‌ردو وه‌زاره‌ت كرا و، له كۆتایشدا بڕیاری پێویستیان له‌باره‌وه درا.
ڕێككه‌وتنامه‌یه‌كی لێكگه‌یشتن ئیمزا كرا
دوا به‌دوای كۆبونه‌وه‌كه‌ش، ڕێككه‌وتنامه‌یه‌كی لێكگه‌یشتن له نێوان د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌رێمی كوردستان و، د.عبدالڕزاق عبدالجلیل عیسی وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی ئێراق ئیمزا كرا، ئه‌و ڕێككه‌وتنامه‌یه، كه چه‌ندین ته‌وه‌ری گرنگی له‌خۆگرتوه بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ كارده‌بێ تایبه‌ته به بواره‌كانی (ئه‌كادیمی و زانستی، توێژینه‌وه و مه‌شقكردن، ڕۆشنبیری و په‌ره‌پێدان) له (6) مادده‌دا سه‌رجه‌م ئه‌و بڕگه و ته‌وه‌ر و بابه‌تانه یه‌كلایكراوه‌ته‌وه، كه له نێوان هه‌ردولادا به‌هه‌ڵپه‌سێردراوی مابوه‌وه، هه‌ربۆیه به‌هۆی ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌وه زۆرینه‌ی كێشه‌كانی نێوان هه‌ردولا چاره‌سه‌ركرا و، هه‌روه‌ك بنه‌ماكانی نه‌خشه‌ڕێی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كان و، چۆنیه‌تی كاركردنی داهاتوش داڕێژرا.
ئه‌مڕۆ بوه ڕۆژێكی مێژوی
دوابه‌دوای ئیمزاكردنی رێكه‌وتنامه‌كه‌ش، له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌یی هاوبه‌شدا، د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌رێمی كوردستان و، د.عبدالڕزاق عبدالجلیل عیسی وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی ئێراق ڕونكردنه‌وه‌ی زیاتریان به‌میدیاكاران و ڕۆژنامه‌نوساندا، بۆ ئه‌وه‌ش له‌سه‌ره‌تادا د.عبدالڕزاق عبدالجلیل عیسی وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی ئێراق ڕایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ بۆ ئێراقیه‌كان ڕۆژێكی مێژوییه، چونكه ئه‌م رێككه‌وتنامه‌یه ده‌رگایه‌كی فراوانی بۆ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه زانستیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه، چونكه به‌هۆی ئه‌و رێككه‌وتنامه‌یه بایه‌خدان به‌په‌ره‌پێدان و ڕاهێنانی توانای گه‌نجانمان له ئێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌كاته‌وه، له‌هه‌مان كاتدا لێژنه هونه‌رییه‌كانمان ده‌ست به‌كاره‌كانیانی خۆیان ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌مو كاره‌كان بكه‌ونه سه‌ر ڕێگه‌ی خۆیان.
زانكۆكان ده‌بێ ئاستی زانستیان زیاتر پێشبخه‌ن
هه‌ر له‌و كۆنگره ڕۆژنامه‌یه‌دا، د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ڕایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ گفتوگۆیه‌كی چڕ و پر ده‌سكه‌وتی زانستیمان كرد، به‌رئه‌نجامی گفتوگۆكانمان ئه‌م ڕێككه‌وتنامه‌یه‌یه، بێگومان به‌هۆیه‌وه ئاستی په‌یوه‌ندییه‌كانمان له بواری خوێندنی باڵا و كاری پێكه‌وه‌یی فراوانتر ده‌كات، چونكه بۆچونی هاوبه‌شمان بۆ كاركردن له زۆربه‌ی سێكته‌ره‌كانی خوێندنی باڵا هه‌یه، چونكه ئێمه ده‌مانه‌وێ خوێندكار كه زانكۆ ته‌واو ده‌كات بتوانێ كار بكات و، ده‌رفه‌تی كاریش بۆ خه‌ڵكی دیكه بڕخسێنێت، له‌هه‌مان كاتدا ده‌مانه‌وێ زانكۆكانمان به‌شێوه‌یه‌ك ئاستی زانستیان پێشبكه‌وێ تا بگه‌نه ئاستی زانكۆ پێشكه‌وتوه‌كانی جیهان، چونكه زانكۆكانمان زانكۆی ڕه‌سه‌ن و خاوه‌ن مێژویه‌كی ده‌وڵه‌مه‌ندی مه‌عریفین.
وێستگه‌یه‌كی دیكه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی وه‌فدی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا
له وێستگه‌یه‌كی دیكه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یاندا بۆ شاری به‌غداد، وه‌فدی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی د.یوسف گۆران، كۆلێژی ئه‌سرائی زانكۆیی به‌سه‌ركرده‌وه، له‌و به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه‌دا، كه له‌لایه‌ن د.عبدالرزاق ماجدی ڕاگری كۆلێژه‌كه و ستافه‌كه‌ی پێشوازییه‌كی گه‌رمیان لێكرا، د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له وته‌یه‌كیدا ده‌ستخۆشی له ستافی به‌ڕێوه‌بردنی كۆلێژه زانكۆیه‌كه كرد و، هیوای خواست په‌ره به‌په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان بده‌ن، هه‌روه‌ك خۆشحاڵی خۆشیی پیشاندا به‌ئاستی پێشكه‌وتویی زانكۆكه به‌تایبه‌ت له دابینكردنی پێداویستیه‌كانی خوێندن و دروستكردنی ژینگه‌یه‌كی له‌بار بۆ خوێندكاران و، دروستكردنی تاقیگه‌ی پێشكه‌وتو، له‌به‌رامبه‌ردا، د.عبدالرزاق ماجدی ڕاگری كۆلێژه‌كه دوای به‌خێرهێنانی د.یوسف گۆران و ئه‌ندامانی وه‌فدی وه‌زاره‌ت، هیوای خواست ئه‌و سه‌ردانه ئه‌نجامی ئه‌رێنی لێبكه‌وێته‌وه بۆ خزمه‌تكردن به پڕۆسه‌ی خوێندن له‌سه‌رانسه‌ری ئێراق، له كۆتایشدا له‌لایه‌ن د.عبدالرزاق ماجدی ڕاگری كۆلێژی ئه‌سرائی زانكۆیی لۆگۆیی كۆلێژه‌كه‌یانی پێشكه‌ش به د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌رێمی كوردستان و، ئه‌ندامانی وه‌فده‌كه كرد، هه‌روه‌ك له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی وه‌فدی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زاستی هه‌رێمی كوردستان چه‌ند دیارییه‌ك پێشكه‌ش به ڕاگری كۆلێژی ئه‌سرائی زانكۆیی كرا.
كۆتایی سه‌ردانه‌كه
به‌وه‌ش وه‌فدی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی به‌سه‌رۆكایه‌تی د.یوسف گۆران كۆتایی به‌سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ دیدار و كۆبونه‌وه‌كانی هێنا و گه‌ڕانه‌وه هه‌رێمی كوردستان، به‌گه‌یشتنه‌وه‌شیان له فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌یدا بۆ ڕۆژنامه‌نوسان و میدیاكاران ناوه‌ڕۆكی سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ به‌غداد و ئاكامه‌كه‌ی باسكرد و، وه‌ڵامی په‌یامنێرانی دایه‌وه
نووسراوه له‌لایه‌ن
Raw Raw
0 notes
سیلسیله‌ی نه‌هیشتنی خلاف له‌نیو موه‌حیدان به‌شی : یه‌كه‌م بابه‌ت : حوكمی مجهول حال له‌دار الكفر و حالی ئه‌وانی ته‌وقف ئه‌كه‌ن وه‌ك ده‌وله وه باسی ئه‌وانه‌ی كه‌كافریان ئه‌كه‌ن وه ئایا له‌پێش دا خیلاف هه‌بوه له‌م بابه‌ته‌دا ؟ وه ئایا كافر كردنی ده‌وله شتیكی ئاساییه ؟ له‌م بابه‌ته‌دا ؟ ته‌واوی بابه‌ت لیره بخوینه‌وه بابه‌تیكی زۆر هه‌ستیاره بۆ ئه‌وانه‌ی كه زۆر زۆر رۆچون له‌كافر كردن ئه‌مه بۆ ده‌یان جاره موه‌حید بژی ته‌كفیر ئه‌كریت له‌لایه‌ن چه‌ن كه‌سیكه‌وه ئیمه نامانه‌وی ناوی كه‌س بهینن و وه قسه‌شیان پی نالین ته‌نها دوعای خیریان بۆ ئه‌كه‌ین به‌لام خۆش وایه هه‌مووشت له‌سه‌ر به‌ینه بێت ته‌واوی بابه‌ت لیره بخوینه‌وه : https://mwahed-bzhy.blogspot.com/2017/12/blog-post_57.html
0 notes
صەبری ئەیوبی چیه ! یان دوعا ئەکەیت ئەڵێیت خوایە صەبری ئەیوبم پێ ببەخشی ! ئايه ئه زانى؟ صەبری ئەیوب چی‌یە ؟! ئه‌یوب 7 كوری هه‌بوو ... 7 كچیشی هه‌بوو ... سامان و مه‌رو مالاتێكی زۆری هه‌بوو ... زۆر ده‌وڵه‌مه‌ند بوو ... 70 ساڵیش له‌سه‌ر ئه‌م ژیانه بوو ! دوای ئه‌وه له كتوپری خوای گه‌وره هه‌موو مناڵه‌كانی لێ سه‌نده‌وه - دوای ئه‌وه گشت سه‌روه‌ت و سامانه‌كه‌ی لێ سه‌نده‌وه - دوای ئه‌وه‌ش توشی نه‌خۆشیه‌ك بوو كه چاره‌سه‌ری نه‌بوو ئه‌به‌د !ئه‌و نه‌حۆشیه‌ی توشی هات به جۆرێك قورس و به ئازار بوو كه گۆشتی جه‌سته‌ی لێ ئه‌بوه‌و هه‌ڵئه‌وه‌ری ... دواتر بۆگه‌نی كرد ... به جۆرێك خه‌ڵكی بێ چاره‌بوون دووریان خسته‌وه له خۆیان هه‌رچه‌نده پێغه‌مبه‌ری خواش بوو !! خێزانه‌كه‌ی ئه‌یوب ئه‌چوو ئیشی ئه‌كرد هه‌تا خزمه‌تی ئه‌یوبی پێ بكات - تا وای لێهات ئیشیان پێ نه‌ئه‌كرد وئه‌ویشیان دوور خسته‌وه له خۆیان چونكه ئه‌یان وت تۆ ئێمه توشی نه‌خۆشی ئه‌كه‌یت ... چونكه سه‌ردانی ئه‌یوبی ئه‌كرد .... ئه‌یوب وای لێهات كرم له سه‌ر گیانی ئه‌كه‌وته خواره‌وه ... ئه‌ویش هه‌ڵی ئه‌گرته‌وه و كرمه‌كه‌ی ئه‌خسته‌وه له‌شی خۆی ... ئینجا تاقیكردنه‌وه‌كه گرانتر بوو بۆ ئه‌وه‌ی كه ته‌نها دڵی لێی ئه‌داو ته‌نها زمانی ئه‌جوڵا ! 18 ساڵ به‌و ناره‌حه‌تیه مایه‌وه ...بۆ یه‌كجار له رووی نه‌هات بڵێ خوایه شیفام بده .... هه‌تا خێزانه‌كه‌ی پێی وت : تۆ یه‌ك جار داوا له خوا بكه من دڵنیام خوای په‌روه‌ردگار شیفات ئه‌دا ... ئه‌یوبیش پێی فه‌رموو : ( عه‌یبه‌یه‌و شه‌رمه‌زاریه 70 ساڵ له ناو نیعمه‌ت و به‌روبووم ژیاندوومی .. ئێستاش 70 ساڵ له ناره‌حه‌تی و ئازاری صه‌بر نه‌گرم !!) هه‌تا له كۆتایش له رووی نه‌هات و ته‌نها فه‌رمووی : ( خوایه من توشی ناره‌حه‌تی هاتووم و تۆش ارحم الراحمینی ) خوای گه‌وره شیفای بۆ نارد و پێی فه‌رموو : ((هه‌سته له‌و ئاوه بخۆره‌وه‌و خۆت بشۆره‌وه ))پاشان بوه‌وه به خاوه‌نی 14 كچ و 14 كور و سه‌ر و سامانێكی زۆر زیاتر له وه‌ی پێی درابوو له رابردوو.... گه‌رایه‌وه بۆ سه‌رده‌می پێش 18 ساڵه‌كه به دووقاته‌وه ... له‌پاداشتی ئه‌و صه‌بره عه‌زیمه ! ئێمه‌ش ئه‌گه‌ر شتێكی بچوكمان له كیس بچێ ... یا هه‌وڵ بۆ شتێك به‌ین و پێی نه‌گه‌یشتین ... یه‌كه‌م جار تێڕ خۆمان مشه‌وه‌ش ئه‌كه‌ین و ناره‌زایی ده‌ر ئه‌برین ... ئینجا له ناچاریا ئه‌ڵێین : ده‌ی خێری تیایه خوایه شكور بۆ قسمه‌ت و نسیبت .... لینكی بابه‌ت : https://mwahed-bzhy.blogspot.com/2017/12/blog-post_41.html
0 notes
صەبری ئەیوبی چیه ! یان دوعا ئەکەیت ئەڵێیت خوایە صەبری ئەیوبم پێ ببەخشی ! ئايه ئه زانى؟ صەبری ئەیوب چی‌یە ؟! ئه‌یوب 7 كوری هه‌بوو ... 7 كچیشی هه‌بوو ... سامان و مه‌رو مالاتێكی زۆری هه‌بوو ... زۆر ده‌وڵه‌مه‌ند بوو ... 70 ساڵیش له‌سه‌ر ئه‌م ژیانه بوو ! دوای ئه‌وه له كتوپری خوای گه‌وره هه‌موو مناڵه‌كانی لێ سه‌نده‌وه - دوای ئه‌وه گشت سه‌روه‌ت و سامانه‌كه‌ی لێ سه‌نده‌وه - دوای ئه‌وه‌ش توشی نه‌خۆشیه‌ك بوو كه چاره‌سه‌ری نه‌بوو ئه‌به‌د !ئه‌و نه‌حۆشیه‌ی توشی هات به جۆرێك قورس و به ئازار بوو كه گۆشتی جه‌سته‌ی لێ ئه‌بوه‌و هه‌ڵئه‌وه‌ری ... دواتر بۆگه‌نی كرد ... به جۆرێك خه‌ڵكی بێ چاره‌بوون دووریان خسته‌وه له خۆیان هه‌رچه‌نده پێغه‌مبه‌ری خواش بوو !! خێزانه‌كه‌ی ئه‌یوب ئه‌چوو ئیشی ئه‌كرد هه‌تا خزمه‌تی ئه‌یوبی پێ بكات - تا وای لێهات ئیشیان پێ نه‌ئه‌كرد وئه‌ویشیان دوور خسته‌وه له خۆیان چونكه ئه‌یان وت تۆ ئێمه توشی نه‌خۆشی ئه‌كه‌یت ... چونكه سه‌ردانی ئه‌یوبی ئه‌كرد .... ئه‌یوب وای لێهات كرم له سه‌ر گیانی ئه‌كه‌وته خواره‌وه ... ئه‌ویش هه‌ڵی ئه‌گرته‌وه و كرمه‌كه‌ی ئه‌خسته‌وه له‌شی خۆی ... ئینجا تاقیكردنه‌وه‌كه گرانتر بوو بۆ ئه‌وه‌ی كه ته‌نها دڵی لێی ئه‌داو ته‌نها زمانی ئه‌جوڵا ! 18 ساڵ به‌و ناره‌حه‌تیه مایه‌وه ...بۆ یه‌كجار له رووی نه‌هات بڵێ خوایه شیفام بده .... هه‌تا خێزانه‌كه‌ی پێی وت : تۆ یه‌ك جار داوا له خوا بكه من دڵنیام خوای په‌روه‌ردگار شیفات ئه‌دا ... ئه‌یوبیش پێی فه‌رموو : ( عه‌یبه‌یه‌و شه‌رمه‌زاریه 70 ساڵ له ناو نیعمه‌ت و به‌روبووم ژیاندوومی .. ئێستاش 70 ساڵ له ناره‌حه‌تی و ئازاری صه‌بر نه‌گرم !!) هه‌تا له كۆتایش له رووی نه‌هات و ته‌نها فه‌رمووی : ( خوایه من توشی ناره‌حه‌تی هاتووم و تۆش ارحم الراحمینی ) خوای گه‌وره شیفای بۆ نارد و پێی فه‌رموو : ((هه‌سته له‌و ئاوه بخۆره‌وه‌و خۆت بشۆره‌وه ))پاشان بوه‌وه به خاوه‌نی 14 كچ و 14 كور و سه‌ر و سامانێكی زۆر زیاتر له وه‌ی پێی درابوو له رابردوو.... گه‌رایه‌وه بۆ سه‌رده‌می پێش 18 ساڵه‌كه به دووقاته‌وه ... له‌پاداشتی ئه‌و صه‌بره عه‌زیمه ! ئێمه‌ش ئه‌گه‌ر شتێكی بچوكمان له كیس بچێ ... یا هه‌وڵ بۆ شتێك به‌ین و پێی نه‌گه‌یشتین ... یه‌كه‌م جار تێڕ خۆمان مشه‌وه‌ش ئه‌كه‌ین و ناره‌زایی ده‌ر ئه‌برین ... ئینجا له ناچاریا ئه‌ڵێین : ده‌ی خێری تیایه خوایه شكور بۆ قسمه‌ت و نسیبت .... لینكی بابه‌ت : https://mwahed-bzhy.blogspot.com/2017/12/blog-post_41.html
0 notes
په‌روه‌رده وه‌ك ئه‌زمون، په‌روه‌رده لای ئه‌دیبان
به‌ڕێز عه‌باس:
به‌ته‌نها كتێبە‌فیكری‌و فه‌لسه‌فی‌و په‌روه‌رده‌ییه‌كان گرنگن نین بۆ تێگه‌یشتن له‌په‌روه‌رده‌وفێركردنێكی دروست، به‌ڵكو كتێبە‌ئه‌ده‌بییه‌كان‌و له‌ناویاندا رۆمان‌و هه‌روه‌ها گێڕانه‌وه‌ی ئه‌زمونی كه‌سانی پێشوو كه له‌یاده‌وه‌ری‌و یادداشته‌كاندا هه‌ن بۆ سود وه‌رگرتن‌و په‌ند لێوه‌رگرتنی‌و له‌بواری په‌روه‌رده‌وفێركردن ئێجگار به‌بایه‌خ‌و گرنگن.
زۆرجار تێكستێكی رۆمانێكی په‌روه‌رده‌یی‌و لاوان یان گێڕانه‌وه‌ی رووداوێكی په‌روه‌رده‌یی له‌كتێبی یاده‌وه‌رییه‌كاندا كاریگه‌ری زیاترمان له‌سه‌ر داده‌نێت وه‌ك له‌وه‌ی كه له‌توێژینه‌وه‌یه‌كی په‌روه‌رده‌یی، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی رۆمانه په‌روه‌رده‌ییه‌كه یان گێڕانه‌وه‌ی یاده‌وه‌رییه‌كی په‌روه‌رده‌یی به‌ئاسان مانای خۆیان به‌ده‌سته‌وه ده‌ده‌ن‌و زووتر ده‌گاته خوێنه‌رو كاریگه‌ری له‌سه‌ری دروست ده‌كات، “بلزاك”ی رۆماننووسی به‌ناوبانگی فه‌ڕه‌نسی ده‌رباره‌ی كاریگه‌ری‌و گرنگی رۆمان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ده‌ڵێت “ئه‌وه‌ی بوه‌هۆی بڵاوبونه‌وه‌ی دیموكراسی له‌ئه‌وروپا رۆمان بوو!” زاراوه‌ی “ڕۆمانی په‌روه‌رده‌یی” ساڵی 1819 بۆ یه‌كه‌مجار له‌لایه‌ن فه‌یله‌سوفی ئه‌ڵمانی ” كارڵ مورگنشتێرن” به‌كارهێنراوه، وه‌ك سه‌نگه‌ر زراری ده‌ڵێت ” رۆمانی په‌روه‌رده‌یی، ئامانجێكی په‌روه‌رده‌یی هه‌یه‌و له‌ڕێگای پێدانی په‌روه‌رده‌ی راست‌و دروست بە‌پاڵه‌وان‌و كاره‌كته‌ره‌كانی رۆمانه‌كه، خوێنه‌ر به‌ره‌و په‌روه‌رده‌یه‌كی دروست ئاراسته ده‌كات‌و هانی ده‌دات بۆ چاكه‌خوازی‌و رێگای راست”.
نۆڤلێتێكی په‌روه‌رده‌یی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی گرنگ هه‌یه به‌ناوی “منداڵه پێخاوسه‌كان” له‌نووسینی ” ته‌قی كاغه‌زچی” یه،” پاڵه‌وانی نۆڤلێته‌كه ناوی “ڕه‌سوڵ”ه، ره‌سوڵ له‌خێزانێكدایه كه له‌ژیانێكی هه‌ژارانه‌ی قوڵدا ده‌ژی‌و كاریگه‌ری له‌سه‌ر ژیانی دروست ده‌كات، له‌قوتابخانه مامۆستا داوای نوسینی دارشتنێك ده‌كات ده‌رباره‌ی “رێزگرتن له‌گه‌وره‌كان” وه‌ده‌بێت فێرخوازه‌كان كتێبێك بكڕن به‌ناوی “ئه‌حمه‌دی تێكۆشه‌ر”، به‌ڵام ره‌سوڵ ناتوانێت كتێبه‌كه بكڕێت‌و كاتێك مامۆستاش ده‌یه‌وێت به‌شداری پێبكات، له‌جیاتی ئه‌وه‌ی دارشتنی رێزگرتن له‌گه‌وره‌كان بڵێت بۆ مامۆستاكه‌ی كه واجبی كردوە، ژیانی هه‌ژارانه‌ی خۆی ده‌كات بە‌دارشتن‌و بۆ مامۆستاكه‌ی ده‌گێڕێته‌وه‌و تا بڵێی ئێجگار جوان ته‌عبیری لێده‌كات!”، هه‌روه‌ها رۆمانی ” گوڵی ساردۆنیا” له‌نووسینی رۆماننووسی ناسراوی توركیا “ئه‌لیف شه‌فه‌ق”ه، ئه‌م رۆمانه باس له‌منداڵێكی كچی تاقانه ده‌كات، چۆن ده‌یه‌وێت له‌ڕێگه‌ی كتێبه‌وه شت فێربێت، هه‌روه‌ها ئاماژه به‌ناوی خۆی ده‌كات واته”ساردۆنیا” چۆن ناوه‌كه‌ی كه منداڵی لێیان ناوه‌و بە‌ئاره‌زووی خۆی نه‌بوەو چ كێشه‌یه‌كی بۆ ناوه‌ته‌وه! ئاماژه بە‌ژینگه‌ی قوتابخانه‌كه‌ی ده‌كات كه بۆچی مامۆستا “له‌یلا”ی كه مامۆستای زانستی بوەو زۆری خۆشویستوه‌و حه‌زی كردوە گوێی لێیبگرێت، كه‌چی مامۆستا “سینان” كامامۆستای بیركاری بوە چه‌ند ئازاری داوه‌و حه‌زی له‌وانه‌كه‌ی نه‌بوە!
” كتێبی” سێشه‌ممان له‌گه‌ڵ مۆریی” له‌نووسینی” میچ ئه‌ڵبۆم”، كتێبێكه له‌سه‌ر گفتوگۆی نێوان مامۆستایه‌كی زانكۆ‌و خوێندكارێكی هه‌موو رۆژانی سێشه‌ممه‌یه‌ك، له‌سه‌ر دونیا‌و هه‌ست‌و به‌زه‌یی‌و په‌شیمانی‌و مردن‌و خێزان‌و پیربون‌و پاره‌و خۆشه‌ویستی‌و هاوسه‌رگیری‌و كلتور‌و لێخۆشبون” كه‌دونیایه‌ك رسته‌و مانامان پێده‌به‌خشێت. یان رۆمانی “بۆ كوێ ده‌ڕۆین، باوكه؟”ی “جان لویی فۆیرنییه”ی فه‌ڕه‌نسی كه‌باس له‌دوومنداڵی كه‌مئه‌ندام‌و مامه‌ڵه‌ی باوك‌و ده‌وروبه‌ر ده‌كات له‌گه‌ڵیان، له‌شوێنێكدا باوكیان ده‌ڵێت” هه‌میشه ئاره‌زووم بو ببمه مامۆستای منداڵان‌و به‌بێ ئه‌وه‌ی بێزاریان بكه‌م شتیان فێركه‌م”، هه‌روه‌ها “باوكی ئه‌و” رۆمانێكی سایكۆلۆجی‌و په‌روه‌رده‌یی گرنگه له‌نووسینی “په‌رینووش سه‌نیعی”ه، باس له‌دیارده‌و واقعێكی خێزانێكی ئێرانی ده‌كات كه‌باوكێك له‌په‌روه‌رده‌كردنی منداڵه‌كانیدا جیاوازی ده‌كات به‌وه‌ی فه‌زڵی یه‌كێكیان به‌سه‌ر ئه‌ویتریاندا ده‌دات، هه‌روه‌ها دۆخی منداڵه‌كانیمان بۆ رونده‌كاته‌وه له‌خوێندنگا، كه‌هه‌مان دیارده‌و واقیع كه‌م تازۆر له‌خێزانی كوردی‌و رۆژهه‌ڵات به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ده‌بینرێت‌و هه‌یه، چه‌ندان رۆمانی په‌روه‌رده‌یتر……
ئه‌م رۆمان‌و تێكستانه گرنگن‌و به‌تایبه‌تی له‌لایه‌ن په‌روه‌رده‌كارانه‌وه پێویسته بخوێنرێنه‌وه، چونكه له‌كاتی خوێندنه‌وه‌یان كاریگه‌ری له‌سه‌ر دونیابینی‌و هزرمان داده‌نێن‌و وا ده‌كات ئینسان به‌سه‌ر هه‌ڵه‌و كه‌موكورتییه‌كانییدا بچێته‌وه‌و تێڕوانینی بۆ زۆر بابه‌تی په‌روه‌رده‌یی‌و فێركاری بگۆڕێت.
له‌بواری یاده‌وه‌ری‌و یادداشتنووسیدا ده‌توانین چه‌ند نمونه‌یه‌ك وه ربگرین‌و ئاماژه‌ی پێبكه‌ین له‌وانه‌ی مامۆستای به‌تواناو سه‌ركه‌وتووبون‌و ده‌توانین سوود له‌نووسین‌و تێروانین‌و ئه‌زمونه‌كانیان وه‌ربگرین، مامۆستا مسته‌فا نه‌ریمان له‌یاده‌وه‌رییه‌كانی خۆیدا باس له‌وه ده‌كات كه مامۆستا بوە هه‌رچ پۆستێكی به‌رزتر له‌مامۆستایان خستۆته به‌رده‌ستی ره‌تیكردۆته‌وه‌و مامۆستایه‌تی لاگرنگترو بە‌بایه‌ختربوە! له‌شوێنێكتردا ئاماژه به‌وه‌ده‌كات كه‌سه‌ری مانگ موچه‌كه‌ی پێنج دیناربوە له‌كه‌ركوكه‌وه رۆیشتوە بۆ سلێمانی بۆ كتێب كڕین!
په‌روه‌رده وه‌ك ئه‌زمون، په‌روه‌رده لای ئه‌دیبان
مامۆستا ره‌فیق حه‌لمیش به‌شێكی گرنگی یاده‌وه‌رییه‌كانی ته‌رخانكردوە بۆ مامۆستایه‌تی‌و ئه‌زمونی خۆی ده‌گێڕێته‌وه له‌ناوچه جیاوازه‌كانی كوردستان‌و عێراق‌و پێمان ده‌ڵێت چه‌ند تامه‌زرۆی مامۆستایه‌تی بوەو چۆن فێرخوازه‌كانی خۆشیان ویستوه‌و سوودی پێگه‌یاندون‌و كه‌م ناوچه‌ی عێراق هه‌یه ره‌فیق حلمی مامۆستایه‌تی تێدانه‌كردبێت ئه‌و كێشانه‌ی ره‌فیق حیلمی پێیدا تێپه‌ڕیوه كه‌م مامۆستای ئێستا هه‌یه ته‌حه‌مولی بكات، چونكه له‌بنه‌مادا حه‌زكردن‌و خۆ ئاماده‌كردنی راسته‌قینه بۆ مامۆستایه‌تی نییه! مامۆستا جه‌مال نه‌به‌زیش له‌یادداشته‌كانی خۆیدا به‌ناونیشانی “بیره‌وه‌ریینامه‌ی ئه‌و رۆژانه‌ی جاره‌كی دیی ناگه‌ڕێنه‌وه” چه‌ندین روداو چیرۆك‌و ئه‌زمونی په‌روه‌رده‌یی خۆیمان بۆ ده‌گێڕێته‌وه له‌كاتی فێرخوازی‌و مامۆستایه‌تی كه مایه‌ی ئه‌وه‌یه مامۆستا‌و په‌روه‌ده‌كاران سوودی لێببینن، له‌شوێنێكدا ده‌نووسێت”به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌ی نێوه‌ندییی كچان له‌سلێمانی له‌باتی ئه‌وه‌ی قوتابییه كچه‌كان به‌بیری چاك‌و كرده‌وه‌ی چاك په‌روه‌رده بكا، كه‌وتبوە ده‌ستوه‌شاندن لێیان”، له‌باسێكی دیكه‌دا ده‌ڵێت” له‌م حوجرانه‌دا (قوتابخانه)دا مناڵان(كوڕوكچ) پێكه‌وه ده‌یانخوێند”، جه‌مال نه‌به‌ز باسی ده‌یان ساڵ پێش ئێستا ده‌كات، كه‌چی دوای ئه‌و هه‌موو ساڵه تازه به‌تازه ده‌نگێكی زاڵ له‌دونیای ئێمه‌دا ده‌یه‌وێت كوڕوكچ له‌یه‌ك جیابكرێنه‌وه!
نووسراوه له‌لایه‌ن
user post
0 notes
ئەوانەی موزاهەرە دەکەن سەدا 90یان لایەنگری پەکەکەی مولحیدن بە ووشەیەکیش بێت پشتگیریان دەکەن، باشە بۆچی بانگی پەکەکە ناکەن بۆ شەڕی یەکێتی و پارتی بێتە ساحەکەوە خۆ ژمارەیەکی زۆریان هەیە لە ؟ ، دەڵێین هەستن خەت چونکە پەکەکە هەمان شتن ئێوەش لە هەموو موزاهەرەکان دەکوژرێن و بریندار دەکرێن . کاتی ئەوە نەهاتووە واز لە خۆشەویستی و لایەنگری تاغوتان بێنن ؟ ئیستا به‌وشه‌یه‌كیش بیت پیمان بڵین ئه‌وه‌ی ده‌وله‌تی ئیسلامی (داعش ) كه پێشمه‌رگه‌و ئاسایش و شورطه و پۆلیس ده‌كوژیت و له‌ناویان ده‌بات ڕه‌وایه یاخودد نا میله‌ت خۆتان بدوین و قسه بكه‌ن ئه‌وه‌ی به‌رگری له‌زاڵم و ئه‌م ده‌سه‌ڵاته ئه‌كات كێێه و ده‌وله‌تی ئیسلامیش دژی كێ بوو ؟ ئێمه نه ده‌وله‌تی ئیسلامین نه هیچ كامیك له‌م حیزبه بۆگه‌ن و دین فرۆش و میله‌ت فرۆشانه به‌لام ئه‌وه‌ی ده‌وله‌تی ئیسلامی كردی به‌رای ئیمه ره‌وابوو چونكه زواتر رونكردنه‌وه‌مان له‌سه‌ر پۆلیس و شت دابوو به‌لام ئێوه لیان حأڵی نه‌بوون تا به‌چاوی خۆتان بینتان كه‌چۆن لیتان ده‌كوژن ! به‌لام لیره‌وه پیتان ده‌ڵین و پێشبینی ئه‌وه‌تان بۆده‌كه‌ین به‌پی ئه‌وته‌رجوبه‌ی هه‌مانه له‌سیته‌م و ده‌زگاكانی جوڵه‌كه شاسوار سه‌رۆكی نوێ كوردستان ده‌بێت چونكه موخلصیكی تایبه‌ته بۆ رۆم وه ئه‌مه‌ی ئه‌و حیزبانه ئه‌ی كه‌ن ئه‌مریكا بۆی ره‌خساندون هه‌تا به‌هانه‌یه‌ك بهینته‌وه بلی له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌م ده‌سه‌لاته ده‌گۆرین وه شه‌ریكی زۆر گه‌وره له‌كوردستان به‌ریوه‌یه و به‌ئاشكرا پاسداری ئێران هاتۆته نیو ڕأنیه‌و قه‌ڵادزیه‌وه بۆیه موه‌حیدان دوباره ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه كه‌خۆیان به‌دور بگرن له‌م شه‌ڕ و ئاشوبه ئه‌وه‌ی ده‌كریت ته‌نها له‌به‌ر پاره و سه‌روه‌ت و سامان و ژیانه هیچی بۆ دین نییه وه ئه‌وه‌ی كۆمه‌ل و حیزبی گۆران كشاونته‌وه له حوكمه‌ت ته‌نها بۆ ڕاكیشانی میله‌ته به‌لای خۆیان دا وه داخستنی كه‌نأڵی نالیا و گرتنی شاسوار ته‌نها سینارۆیه‌كه ئه‌مریكا پیشكه‌شی كوردی ئه‌كات و بۆ ئه‌وه‌ی شه‌ره‌كه خۆشتر بكات ئه‌مه موئامه‌ره‌یه‌كه دژی پارتی و یه‌كتی ده‌یه‌وی ده‌سه‌لاتی پارتی كه‌م بكاته‌وه وه میله‌ت ده‌یه‌وی هه‌ردوكیان له‌ناو بچن ئیستا تیكه‌ل بوه كه‌س نازانی ئامانی چیه و باره‌گا بۆچی ئه‌سوتینت تەواوی بابەت http://mwahed-bzhy.blogspot.com/2017/12/blog-post_20.html
1 note
·
View note
به‌م ڕێگایانه كه‌مترین مێگابایتی ئینته‌رنێت به‌كابهێنه
له ئێستادا به‌كارهێنانی سریجی ڕووی له زیادبوون كردووه له‌وانه‌یه تۆش یه‌كێك بیت له به‌كارهێنه‌ری ئه‌م نه‌وه‌ی ئینته‌رنێته،به‌ڵام كێشه‌كه ئه‌وه‌یه كاتێك كار به سری جی ده‌كه‌ین ده‌بینین به شێوه‌یه‌كی خوودكار مێگابایتێكی زۆرمان لێده‌بات به‌ڵام نازانین ئه‌و به‌فیڕۆدانه له‌كوێوه سه‌رچاوه‌ی گرتووه.
له‌م بابه‌ته‌دا باس له ١٣ ڕێگه ده‌كه‌ین بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌كارهێنان تا بڕێكی كه‌متر مێگابایت به‌كاربهێنیت.
١- وه‌ستاندنی سیسته‌می Photo Stream
ئه‌م كاره له‌ڕێگه‌ی Settings -> iCloud -> Photos -> My Photo Stream -> On كارا ده‌كرێت و ته‌نها كاتێك كه په‌یوه‌ندیتان به وایه‌رلێس هه‌بێت وێنه‌كانتان ئه‌پلۆد ده‌كات بۆ هه‌ژماری ئایكلاوده‌كانتان به‌ڵام شاره‌زایان ده‌ڵێن زۆركات به به‌كارهێنانی داتاش واته ئینته‌رنێتی سیمكارد ئه‌م كاره به‌رده‌وام ده‌بێت بۆیه واباشتره كاتێك په‌یوه‌ستنین به وای‌فای ئه‌م كرداره بوه‌ستێنن . له ئای ئۆ ئێس ٧ به‌م شێوه‌یه ده‌وه‌ستێنرێت
Settings>Photo and Camera> My Photo Stream >Off
.
2- به‌كارهێنانی ئینته‌رنێتی به‌رنامه‌كان سنوور دار بكه‌ن
له Settings > Cellular ده‌توانیت ته‌واوی ئه‌و به‌رنامانه‌ی پێویستان نیه بوه‌ستێنن تا نه‌توانن داتابه‌كار بهێنن
.
3- نۆتفیكه‌یشنه‌كانتان بوه‌ستێنن
به‌رنامه‌كانی وه‌ك فه‌یسبووك و ڤایبه‌ر … به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام نۆتفیكه‌یشنتان بۆ ده‌نێرن و هه‌ر ئه‌م نۆتفیكه‌یشنانه به‌شێوه‌یه‌كی ئارام زۆرینه‌ی داتاكه‌تان به‌كار ده‌هێنێت و كاتێكی دیاریكراویشی نیه
.
٤- Face Time چاڵه ڕه‌شه‌كه‌ی داتا
له Settings -> Cellular فه‌یستایم بدۆزنه‌وه و ناچالاكی بكه‌ن له‌كاتێكدا كه به داتا په‌یوه‌ست ببن په‌یوه‌ندی ڤیدیۆیتان بۆ نایه‌ت كه زۆرترین ڕێژه‌ی باڵانس ده‌بات
.
٥-Background App Refresh بوه‌ستێنن
یه‌كێك له تایبه‌ت مه‌ندیه‌كانی ئای یۆ ئێس ئه‌پده‌یت كردنه‌وه‌ی خۆكارانه‌ی به‌رنامه دابه‌زێنراوه‌كانه بۆ كوژاندنه‌وه‌ی ئه‌م ڕێگه‌یه به‌كار بهێنن
General -> Background App Refresh -> Switch to Off
.
٦-ڕێگه به به‌رنامه‌كان مه‌ده‌ن داتا به‌كار بهێنن
له‌م ڕێگه‌یه‌وه به‌رنامه ناپێویسته‌كان بوه‌ستێنن تا داتا به‌كارنه‌هێنن و خێرای هێڵه‌كانتان كه‌م نه‌بێته‌وه
Settings -> Cellular -> Switch off Apps
.
٧- وه‌رگرتنی خۆكارانه‌ی ئیمه‌یڵ بوه‌ستێنن
ئامێره‌كانتان به‌شێوه‌یه‌كی خۆكار ئیمه‌یله‌كانتان چێك ده‌كات و ئه‌م تایبه‌ت مه‌ندیه ڕێژه‌یه‌كی زۆری داتا به‌كار ده‌هێنێت بۆ ناچالاك كردنی ئه‌م ڕێگه‌یه به‌كار بهێنن
Settings -> Mail, Contacts, Calendars -> Fetch New data
بڕۆن و به‌شی Push ناچالاك بكه‌ن ڕێگه‌یه‌كی تریش وه‌ستاندنی ئاگاداركردنه‌وه‌ی لیستی ژماره‌كان و ڕۆژمێره كه به‌شێوه‌یه‌كی زۆریش هاوكاری باتری ئامێره‌كه ده‌كات بۆ ئه‌م كاره
Settings -> Mail, Contacts, Calendars -> Fetch New Data -> Manually
.
٨- وه‌ستاندنی پاشه‌كه‌وتی زانیاریه‌كانی ICloud
بۆ ئه‌م كاره ئه‌م ڕێگه‌یه به‌كار بهێنن Settings -> iCloud -> Documents and Data و ناچالاكی بكه‌ن هه‌مان شێوه ده‌توانن به‌رنامه‌كانی كه زانیاریه‌كان پاشه‌كه‌وت ده‌كه‌ن بوه‌ستێنرێت له كاتی به‌كارهێنانی به‌رنامه‌كانی iWork ئامێره‌كانتان به‌شێوه‌یه‌كی خۆكارانه سینكی فایله نوسراوه‌كان ده‌كات كه به دڵنیاییه‌وه ئێوه كارتان پێی نیه.
.
٩-پێش‌گرتن له ئایتونس به زانیاریه‌كانتان
بۆوه‌ستاندنی به‌كارهێنانی ئایتونس له‌ڕیئگه‌ی داتاوه Settings -> iTunes and App Store بڕۆن و Cellular Data بوه‌ستێنن.
.
١٠-وه‌ستاندنی داتا
گه‌ر بڕۆنه Settings -> Cellular Data -> Turn off ده‌توانن به‌شێوه‌یه‌كی ته‌واو داتای سیمكارته‌كه‌تان بكوژێننه‌وه
.
١١-توانای داونلۆدی ئۆفلاینی سه��فاری
Reading List توانایه‌كی نوێیه له سه‌فاریدا و ڕێگه‌ت ده‌دات كه ئه‌و په‌یجانه‌ی كه ده‌ته‌وێت پاشه‌كه‌وت بكه‌یت و كاتێك له‌سه‌فه‌ردایت یاخود په‌یوه‌ست نیت به ئینته‌رنێته‌وه به شیوه‌ی ئۆفلاین بیانخوێنیته‌وه بۆ ئه‌م كاره‌ش Safari -> Open web page you want to read -> Click Share at the page bottom -> Add to Reading List پێویسته و پاشان ئه‌و به‌شه‌ی ده‌تانه‌وێت پاشه‌كه‌وت ده‌بێت بۆئه‌وه‌ی كه سه‌فاری سود له ئینته‌رنێتی سیمكارته‌كه‌تان وه‌رنه‌گرێت ئه‌م كرداره بكه‌ن
Settings -> Safari -> Use Cellular Data -> Turn off
.
١٢- وه‌ستاندنی Auto Play له فه‌یسبووك
له ئه‌پی فه‌یسبووك له سیسته‌می ئای ئۆ ئێس تایبه‌ت مه‌ندیه‌ك هه‌یه كه ئه‌و ڤیدیۆیانه‌ی بڵاوكراوه‌ته‌وه به شیوه‌یه‌كی خۆكارانه پله‌ی ده‌بن به م كرداره ده‌توانن ته‌نها كاتێك به وای‌فای په‌یوه‌ستن به‌كاری خۆكارانه پله‌ی بكرێن
Settings -> Facebook -> Settings -> Video -> Auto -play on Wi-Fi only
.
١٣-ڕێژه‌ی به‌كارهێنانی داتا
به ڕۆشتنه ئه‌م ڕێگه‌یه Settings -> Cellular -> Cellular Data Usage ده‌توانن ڕیژه‌ی به‌كارهێنان له ماوه‌یه‌كی دیاریكراودا ببینن
نووسراوه له‌لایه‌ن
user post
0 notes
په‌روه‌رده وه‌ك ئه‌زمون، په‌روه‌رده لای ئه‌دیبان
به‌ڕێز عه‌باس:
به‌ته‌نها كتێبە‌فیكری‌و فه‌لسه‌فی‌و په‌روه‌رده‌ییه‌كان گرنگن نین بۆ تێگه‌یشتن له‌په‌روه‌رده‌وفێركردنێكی دروست، به‌ڵكو كتێبە‌ئه‌ده‌بییه‌كان‌و له‌ناویاندا رۆمان‌و هه‌روه‌ها گێڕانه‌وه‌ی ئه‌زمونی كه‌سانی پێشوو كه له‌یاده‌وه‌ری‌و یادداشته‌كاندا هه‌ن بۆ سود وه‌رگرتن‌و په‌ند لێوه‌رگرتنی‌و له‌بواری په‌روه‌رده‌وفێركردن ئێجگار به‌بایه‌خ‌و گرنگن.
زۆرجار تێكستێكی رۆمانێكی په‌روه‌رده‌یی‌و لاوان یان گێڕانه‌وه‌ی رووداوێكی په‌روه‌رده‌یی له‌كتێبی یاده‌وه‌رییه‌كاندا كاریگه‌ری زیاترمان له‌سه‌ر داده‌نێت وه‌ك له‌وه‌ی كه له‌توێژینه‌وه‌یه‌كی په‌روه‌رده‌یی، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی رۆمانه په‌روه‌رده‌ییه‌كه یان گێڕانه‌وه‌ی یاده‌وه‌رییه‌كی په‌روه‌رده‌یی به‌ئاسان مانای خۆیان به‌ده‌سته‌وه ده‌ده‌ن‌و زووتر ده‌گاته خوێنه‌رو كاریگه‌ری له‌سه‌ری دروست ده‌كات، “بلزاك”ی رۆماننووسی به‌ناوبانگی فه‌ڕه‌نسی ده‌رباره‌ی كاریگه‌ری‌و گرنگی رۆمان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ده‌ڵێت “ئه‌وه‌ی بوه‌هۆی بڵاوبونه‌وه‌ی دیموكراسی له‌ئه‌وروپا رۆمان بوو!” زاراوه‌ی “ڕۆمانی په‌روه‌رده‌یی” ساڵی 1819 بۆ یه‌كه‌مجار له‌لایه‌ن فه‌یله‌سوفی ئه‌ڵمانی ” كارڵ مورگنشتێرن” به‌كارهێنراوه، وه‌ك سه‌نگه‌ر زراری ده‌ڵێت ” رۆمانی په‌روه‌رده‌یی، ئامانجێكی په‌روه‌رده‌یی هه‌یه‌و له‌ڕێگای پێدانی په‌روه‌رده‌ی راست‌و دروست بە‌پاڵه‌وان‌و كاره‌كته‌ره‌كانی رۆمانه‌كه، خوێنه‌ر به‌ره‌و په‌روه‌رده‌یه‌كی دروست ئاراسته ده‌كات‌و هانی ده‌دات بۆ چاكه‌خوازی‌و رێگای راست”.
نۆڤلێتێكی په‌روه‌رده‌یی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی گرنگ هه‌یه به‌ناوی “منداڵه پێخاوسه‌كان” له‌نووسینی ” ته‌قی كاغه‌زچی” یه،” پاڵه‌وانی نۆڤلێته‌كه ناوی “ڕه‌سوڵ”ه، ره‌سوڵ له‌خێزانێكدایه كه له‌ژیانێكی هه‌ژارانه‌ی قوڵدا ده‌ژی‌و كاریگه‌ری له‌سه‌ر ژیانی دروست ده‌كات، له‌قوتابخانه مامۆستا داوای نوسینی دارشتنێك ده‌كات ده‌رباره‌ی “رێزگرتن له‌گه‌وره‌كان” وه‌ده‌بێت فێرخوازه‌كان كتێبێك بكڕن به‌ناوی “ئه‌حمه‌دی تێكۆشه‌ر”، به‌ڵام ره‌سوڵ ناتوانێت كتێبه‌كه بكڕێت‌و كاتێك مامۆستاش ده‌یه‌وێت به‌شداری پێبكات، له‌جیاتی ئه‌وه‌ی دارشتنی رێزگرتن له‌گه‌وره‌كان بڵێت بۆ مامۆستاكه‌ی كه واجبی كردوە، ژیانی هه‌ژارانه‌ی خۆی ده‌كات بە‌دارشتن‌و بۆ مامۆستاكه‌ی ده‌گێڕێته‌وه‌و تا بڵێی ئێجگار جوان ته‌عبیری لێده‌كات!”، هه‌روه‌ها رۆمانی ” گوڵی ساردۆنیا” له‌نووسینی رۆماننووسی ناسراوی توركیا “ئه‌لیف شه‌فه‌ق”ه، ئه‌م رۆمانه باس له‌منداڵێكی كچی تاقانه ده‌كات، چۆن ده‌یه‌وێت له‌ڕێگه‌ی كتێبه‌وه شت فێربێت، هه‌روه‌ها ئاماژه به‌ناوی خۆی ده‌كات واته”ساردۆنیا” چۆن ناوه‌كه‌ی كه منداڵی لێیان ناوه‌و بە‌ئاره‌زووی خۆی نه‌بوەو چ كێشه‌یه‌كی بۆ ناوه‌ته‌وه! ئاماژه بە‌ژینگه‌ی قوتابخانه‌كه‌ی ده‌كات كه بۆچی مامۆستا “له‌یلا”ی كه مامۆستای زانستی بوەو زۆری خۆشویستوه‌و حه‌زی كردوە گوێی لێیبگرێت، كه‌چی مامۆستا “سینان” كامامۆستای بیركاری بوە چه‌ند ئازاری داوه‌و حه‌زی له‌وانه‌كه‌ی نه‌بوە!
” كتێبی” سێشه‌ممان له‌گه‌ڵ مۆریی” له‌نووسینی” میچ ئه‌ڵبۆم”، كتێبێكه له‌سه‌ر گفتوگۆی نێوان مامۆستایه‌كی زانكۆ‌و خوێندكارێكی هه‌موو رۆژانی سێشه‌ممه‌یه‌ك، له‌سه‌ر دونیا‌و هه‌ست‌و به‌زه‌یی‌و په‌شیمانی‌و مردن‌و خێزان‌و پیربون‌و پاره‌و خۆشه‌ویستی‌و هاوسه‌رگیری‌و كلتور‌و لێخۆشبون” كه‌دونیایه‌ك رسته‌و مانامان پێده‌به‌خشێت. یان رۆمانی “بۆ كوێ ده‌ڕۆین، باوكه؟”ی “جان لویی فۆیرنییه”ی فه‌ڕه‌نسی كه‌باس له‌دوومنداڵی كه‌مئه‌ندام‌و مامه‌ڵه‌ی باوك‌و ده‌وروبه‌ر ده‌كات له‌گه‌ڵیان، له‌شوێنێكدا باوكیان ده‌ڵێت” هه‌میشه ئاره‌زووم بو ببمه مامۆستای منداڵان‌و به‌بێ ئه‌وه‌ی بێزاریان بكه‌م شتیان فێركه‌م”، هه‌روه‌ها “باوكی ئه‌و” رۆمانێكی سایكۆلۆجی‌و په‌روه‌رده‌یی گرنگه له‌نووسینی “په‌رینووش سه‌نیعی”ه، باس له‌دیارده‌و واقعێكی خێزانێكی ئێرانی ده‌كات كه‌باوكێك له‌په‌روه‌رده‌كردنی منداڵه‌كانیدا جیاوازی ده‌كات به‌وه‌ی فه‌زڵی یه‌كێكیان به‌سه‌ر ئه‌ویتریاندا ده‌دات، هه‌روه‌ها دۆخی منداڵه‌كانیمان بۆ رونده‌كاته‌وه له‌خوێندنگا، كه‌هه‌مان دیارده‌و واقیع كه‌م تازۆر له‌خێزانی كوردی‌و رۆژهه‌ڵات به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ده‌بینرێت‌و هه‌یه، چه‌ندان رۆمانی په‌روه‌رده‌یتر……
ئه‌م رۆمان‌و تێكستانه گرنگن‌و به‌تایبه‌تی له‌لایه‌ن په‌روه‌رده‌كارانه‌وه پێویسته بخوێنرێنه‌وه، چونكه له‌كاتی خوێندنه‌وه‌یان كاریگه‌ری له‌سه‌ر دونیابینی‌و هزرمان داده‌نێن‌و وا ده‌كات ئینسان به‌سه‌ر هه‌ڵه‌و كه‌موكورتییه‌كانییدا بچێته‌وه‌و تێڕوانینی بۆ زۆر بابه‌تی په‌روه‌رده‌یی‌و فێركاری بگۆڕێت.
له‌بواری یاده‌وه‌ری‌و یادداشتنووسیدا ده‌توانین چه‌ند نمونه‌یه‌ك وه ربگرین‌و ئاماژه‌ی پێبكه‌ین له‌وانه‌ی مامۆستای به‌تواناو سه‌ركه‌وتووبون‌و ده‌توانین سوود له‌نووسین‌و تێروانین‌و ئه‌زمونه‌كانیان وه‌ربگرین، مامۆستا مسته‌فا نه‌ریمان له‌یاده‌وه‌رییه‌كانی خۆیدا باس له‌وه ده‌كات كه مامۆستا بوە هه‌رچ پۆستێكی به‌رزتر له‌مامۆستایان خستۆته به‌رده‌ستی ره‌تیكردۆته‌وه‌و مامۆستایه‌تی لاگرنگترو بە‌بایه‌ختربوە! له‌شوێنێكتردا ئاماژه به‌وه‌ده‌كات كه‌سه‌ری مانگ موچه‌كه‌ی پێنج دیناربوە له‌كه‌ركوكه‌وه رۆیشتوە بۆ سلێمانی بۆ كتێب كڕین!
په‌روه‌رده وه‌ك ئه‌زمون، په‌روه‌رده لای ئه‌دیبان
مامۆستا ره‌فیق حه‌لمیش به‌شێكی گرنگی یاده‌وه‌رییه‌كانی ته‌رخانكردوە بۆ مامۆستایه‌تی‌و ئه‌زمونی خۆی ده‌گێڕێته‌وه له‌ناوچه جیاوازه‌كانی كوردستان‌و عێراق‌و پێمان ده‌ڵێت چه‌ند تامه‌زرۆی مامۆستایه‌تی بوەو چۆن فێرخوازه‌كانی خۆشیان ویستوه‌و سوودی پێگه‌یاندون‌و كه‌م ناوچه‌ی عێراق هه‌یه ره‌فیق حلمی مامۆستایه‌تی تێدانه‌كردبێت ئه‌و كێشانه‌ی ره‌فیق حیلمی پێیدا تێپه‌ڕیوه كه‌م مامۆستای ئێستا هه‌یه ته‌حه‌مولی بكات، چونكه له‌بنه‌مادا حه‌زكردن‌و خۆ ئاماده‌كردنی راسته‌قینه بۆ مامۆستایه‌تی نییه! مامۆستا جه‌مال نه‌به‌زیش له‌یادداشته‌كانی خۆیدا به‌ناونیشانی “بیره‌وه‌ریینامه‌ی ئه‌و رۆژانه‌ی جاره‌كی دیی ناگه‌ڕێنه‌وه” چه‌ندین روداو چیرۆك‌و ئه‌زمونی په‌روه‌رده‌یی خۆیمان بۆ ده‌گێڕێته‌وه له‌كاتی فێرخوازی‌و مامۆستایه‌تی كه مایه‌ی ئه‌وه‌یه مامۆستا‌و په‌روه‌ده‌كاران سوودی لێببینن، له‌شو��نێكدا ده‌نووسێت”به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌ی نێوه‌ندییی كچان له‌سلێمانی له‌باتی ئه‌وه‌ی قوتابییه كچه‌كان به‌بیری چاك‌و كرده‌وه‌ی چاك په‌روه‌رده بكا، كه‌وتبوە ده‌ستوه‌شاندن لێیان”، له‌باسێكی دیكه‌دا ده‌ڵێت” له‌م حوجرانه‌دا (قوتابخانه)دا مناڵان(كوڕوكچ) پێكه‌وه ده‌یانخوێند”، جه‌مال نه‌به‌ز باسی ده‌یان ساڵ پێش ئێستا ده‌كات، كه‌چی دوای ئه‌و هه‌موو ساڵه تازه به‌تازه ده‌نگێكی زاڵ له‌دونیای ئێمه‌دا ده‌یه‌وێت كوڕوكچ له‌یه‌ك جیابكرێنه‌وه!
نووسراوه له‌لایه‌ن
Parwarday Maxmur
0 notes
پە‌روە‌ردە ئاگاداری مامۆستایان دە‌كاتە‌وە
په‌روه‌رده په‌یامێكی به‌په‌له ئاراسته‌ی مامۆستایان ده‌كات
دوای جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر بایكۆتی هۆڵه‌كانی خوێندن له‌لایه‌ن مامۆستایان و كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌وام بۆ دوو ڕۆژ له‌هه‌فته‌یه‌كدا، په‌روه‌رده هاته‌ده‌نگ و په‌یامێك بڵاوده‌كاته‌وه، به‌ڕێوه‌به‌رێكی په‌روه‌رده‌ش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، “سزای مامۆستایان نادرێت و گواستنه‌وه‌ش ده‌ستپێده‌كه‌ین”.
ئه‌مڕۆ 19ی تشرینی دوه‌می 2017 له‌سه‌یدسادق، هه‌ڵه‌بجه‌و پێنجوێن، مامۆستایانی ناڕازیی گردبونه‌وه‌ی ناڕه‌زاییان ئه‌نجامداو داوایانكرد ده‌وام بۆ دوو ڕۆژ له‌هه‌فته‌یه‌كدا كه‌مبكرێته‌وه، جه‌ختیشیانكرده‌وه، به‌رده‌وامده‌بن له‌بایكۆتی هۆڵه‌كانی خوێندن و داوای ئه‌وه‌شیانكرد، گواستنه‌وه‌ی مامۆستایان ده‌ستپێبكات.
له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا كه په‌یامنێری SNN ئاماده‌یبوو، سۆران محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی سه‌یدسادق ڕایگه‌یاند، “نزیكه‌ی 900 مامۆستامان له‌ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كه‌وه هاتوچۆ ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش گرفتی زۆری بۆ دروستكردوین، چه‌ندجارێكیش سه‌ردانی وه‌زیری په‌روه‌رده‌مان كردوه‌و به‌ڵێیان پێداوین هه‌ركاتێك دامه‌زراندن هه‌بێت كێشه‌كه‌مان بۆ چاره‌سه‌ربكه‌ن”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، “ئه‌و هه‌موو مامۆستا زۆره‌مان له‌سه‌ر كه‌ڵه‌كه‌بوه، ناتوانین وه‌ك پێویست گواستنه‌وه‌یان بكه‌ین، به‌ڵام بڕیارمانداوه له‌مڕۆوه له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری یه‌كێتیی مامۆستایان و لیژنه‌ی گواستنه‌وه، به‌چه‌ند قۆناغێك گواستنه‌وه بۆ ئه‌و مامۆستانه ده‌ستپێبكه‌ین دواتریش شوێنه‌كانیان پڕده‌كه‌ینه‌وه، به‌و شێوه‌یه قۆناغ به‌قۆناغ ده‌یانگوازینه‌وه بۆ شوێنه‌كانی خۆیان”.
وتیشی:”ئه‌و مامۆستایانه داوای كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌وامیانكردوه بۆ دوو ڕۆژ، ئه‌وه‌یان ناكرێت به‌گوێره‌ی ڕێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده”.
سه‌باره‌ت به‌سزادانی مامۆستایانیش، به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌ی په‌روه‌رده جه‌ختیكرده‌وه، “سزادانی مامۆستایان و غیابدانیان، بڕیارمان له‌سه‌ر هیچكام له‌وانه نه‌داوه”.
له‌باره‌ی پڕكردنه‌وه‌ی شوێنی ئه‌و مامۆستایانه‌ش كه ده‌گوازرێنه‌وه، سۆران محه‌مه‌د جه‌ختیكرده‌وه، “ئه‌و گرفته به‌وانه‌بێژ چاره‌سه‌رنابێت، به‌ڵام له‌به‌ر خاتری مامۆستایان چه‌ندین ساڵه هاتوچۆ ده‌كه‌ن، به‌مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی لۆدی سه‌ریان ناچاربوین گواستنه‌وه‌یان بۆ بكه‌ین
نووسراوه له‌لایه‌ن
Raw Raw
0 notes
“خوێندنی كوردی له‌كه‌ركوك له‌مه‌ترسیدایه، گه‌ر فریای نه‌كه‌ون”
پاش ئه‌وه‌ی پڕۆسه‌ی خوێندن له‌قوتابخانه‌كانی سه‌ر به به‌شی خوێندنی كوردی له‌كه‌ركوك به‌هۆی ڕوداوه‌كانی شانزده‌یی ئۆكتۆبه‌ر ڕاوه‌ستا، له 22-10جارێكی تر ده‌رگای قوتابخانه‌كان كرایه‌وه، به‌ڵام ژماره‌ی ئه‌و مامۆستا‌و قوتابی و خوێندكارانه‌ی ڕویان له‌ناوه‌نده‌كان كرد وه‌ك پێویست نه‌بون، به‌ڕێوبه‌ری به‌شی خوێندنی كوردی له‌كه‌ركوك به‌وه‌كاله‌ت داوا ده‌كات “مامۆستایان وخوێندكاران بگه‌ڕێنه‌وه بۆ قوتابخانه‌كانیان”.
ئا: سروه‌جه‌مال
كازم یه‌كێكه له‌و مامۆستایانه‌ی كه‌له 22-10 گه‌ڕایه‌وه قوتابخانه‌كه‌ی، به‌ڵام كاتێك ده‌بینێت ئاڵای كوردستان له‌سه‌ر بینای قوتابخانه‌كه‌یان هێنراوه‌ته‌خواره‌وه ناتوانێت ڕێگه له‌فرمێسكه‌كانی بگرێت “به‌كوڵ گریام ئاڵای زۆربه‌ی قوتابخانه‌كان داگیراوه‌و ژماره‌یه‌كی كه‌م له‌مامۆستایان و خوێندكاران ده‌وامیان كرد”.
كازم باسی خراپی بارودۆخی ڕه‌وشی په‌روه‌رده ده‌كات به‌رله‌م ڕوداوانه “له‌كه‌ركوك پێشتریش هه‌ر به‌ناڕێكی په‌روه‌رده بڕێوه ده‌ڕۆیشت ئێمه كاتێك ئه‌ندامی لق بوین له‌یه‌كێتی مامۆستایان زۆر هه‌وڵماندا ڕوبه‌ڕوی ئه‌و بارودۆخه ببینه‌وه، به‌ڵام حیزب باڵاده‌ست بو بۆیه ڕێگه‌یان لێگرتین، بۆنمونه به‌ڕێوبه‌ری قوتابخانه‌یه‌ك له‌لایه‌نێكه‌و یاریده‌ده‌ره‌كه‌ی له‌لایه‌نێكی تر هه‌مو به‌شه‌كانی خوێندنی كوردی دابه‌ش كراوه، هه‌روه‌ها له‌ناو مامۆستایان‌دا ژماره‌یه‌ك خاوه‌ن بڕوانامه‌ی ساخته هه‌بون زۆر هه‌وڵماندا لیسته‌كان له‌و مامۆستایانه پاكژبكه‌ینه‌وه به‌ڵام نه‌كرا، هه‌ندێك له‌و گرفتانه‌ی هه‌بون ون بون، دوای ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی كاتی خوێندنی كوردی دانرا چاره‌نوسی مامۆستاكانی و پڕۆگرامه‌كه‌ی به‌سترایه‌وه به‌هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌و بابه‌تی پابه‌ندبونی مامۆستا‌و شێوازی تاقیكردنه‌وه له‌به‌غداده‌وه بو، بۆیه خراپ به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵات له‌ڕابردودا هۆكاری ئه‌وه‌یه كه ئێستا ڕوده‌دات”.
ئه‌و مامۆستایه به‌نیگه‌رانیه‌وه وتی”نازانرێت چاره‌نوسی مامۆستاكانی چی به‌سه‌ردێتو موچه‌ی مانگی ئابی 2017و ئه‌وانی تر له‌كوێوه دێت، خوێندنی كوردی بۆ خۆی له‌مه‌ترسیدایه‌و له‌داخستنه‌وه نزیكه ئه‌گه‌ر فریای نه‌كه‌ون ئه‌ویش به‌ده‌ردی ناوچه دابڕێنراوه‌كان ده‌چێت، بۆیه پێویسته كه‌سایه‌تی و سیاسیه‌كانی كورد كارێك بكه‌ن تا خوێندنی كوردی له‌كه‌ركوك به‌ده‌ردی ساڵه‌كانی هه‌شتاكان نه‌چێت كه‌له پڕدا داخراو منداڵی كورد ناچاركران به‌زمانی عه‌ره‌بی بخوێنن كه من یه‌كێكم له‌و قوربانیانه‌و له پۆلی چوار به‌كوردی و له‌پۆلی پێنج به‌عه‌ره‌بی خوێندومه چه‌ند قورسه عه‌ره‌بی نه‌زانیت و ناچارت بكه‌ن پێی بخوێنیت”.
ئه‌حمه‌د كه‌ركوكی، ئه‌ندامی سكرتاریه‌تی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان له‌باره‌ی ره‌وشی خوێندنی به‌شی كوردی له‌كه‌ركوك به‌ئاوێنه‌ی ڕاگه‌یاند “پڕۆسه‌ی خوێندن له 22-10ده‌ستی پێكرده‌وه، به‌ڵام ده‌وامی مامۆستایان‌و قوتابیان به‌پێی پێویست نه‌بو، هه‌ندێك قوتابخانه ده‌وامیان كردوه و هه‌ندێكیش نێردراونه‌ته‌وه بۆیه هه‌وڵ هه‌یه كه ده‌وام ده‌ست پێبكاته‌وه به‌هه‌ماهه‌نگی، چونكه بارودۆخه‌كه ترسی هه‌یه، هه‌ندێك مامۆستا‌و قوتابی تا ئێستا نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه به‌ڵام به‌گشتی ئارامتره به‌به‌راورد به‌ڕۆژانی ڕابردو”.
هه‌رچه‌نده به‌شێك له‌و خێزانانه‌ی كه كه‌ركوكیان به‌جێهێشتوه پێیان وایه هێشتا ڕه‌وشی شاره‌كه به‌و شێوه‌یه نیه كه‌بگه‌ڕێنه‌وه، ئه‌و ئه‌ندامه‌ی یه‌كێتی مامۆستایان ده‌ڵێت “هه‌رچه‌نده ڕه‌وشه‌كه له‌بارنیه بۆ هه‌ندێك كه‌س بمانه‌وێت نه‌مانه‌وێت لایه‌نێك كه‌كشاوه‌ته‌وه‌و لایه‌نێك چۆڵی كردوه، هه‌تا به‌رێوبه‌رێكی تازه‌یان داناوه‌و سه‌رپه‌رشتیارو به‌ڕێوبه‌ری قوتابخانه‌ش گۆڕاوه،پێشتر زۆر هاوارمان كرد با له‌سه‌ر بنه‌مای حیزبی پۆسته‌كان دابه‌ش نه‌كرێن هه‌ردو له حیزبی ده‌سه‌ڵات بون ئێمه ڕه‌خنه‌ی زۆرمان ده‌گرت، به‌ڵام به‌داخه‌وه به‌هه‌ند وه‌رنه‌گیرا، بۆیه ڕه‌وشی په‌روه‌رده‌ساڵ به‌ساڵ به‌ره‌و دواوه ده‌ڕوات ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌وه‌ی خوێندنی كوردی سه‌ر به‌هه‌رێم بوه، ئه‌وه چوارده ساڵه ئه‌و ڕه‌وشه چاره‌سه‌ر نه‌كراوه كه ئه‌م دۆخه‌شی به‌سه‌ر هات بێگومان لایه‌ك له‌گه‌ڵ لایه‌كی تردا پارسه‌نگه‌كه ده‌گۆڕێت”
ئه‌حمه‌د كه‌ركوكی هیوخواداره “خوێندنی كوردی نه‌گاته قه‌یران هه‌رچه‌نده ڕه‌وشه‌كه به‌رو باشی ده‌ڕوات، به‌ڵام گه‌ڕانه‌وه‌ی مامۆستایان هه‌ر وا ئاسان نیه، بۆیه پێویسته ڕه‌وشه‌كه ئارام بكرێته‌وه‌و ده‌بێت كه‌سی شیاو له‌وشوێنی شیاو دابنرێت، ده‌ست تێوه‌ردانی حیزبی نه‌مێنێت چونكه زه‌ره‌ری لێداوه ئه‌گه‌ر بێ لایه‌ن بێت كێشه‌ی نابێت”.
ڕه‌وف سه‌عدوڵا، به‌ڕێوبه‌ری به‌شی خوێندنی كوردی له‌كه‌ركوك به‌وه‌كاله‌ت له‌باره‌ی ڕه‌وشی قوتابخانه‌كان پاش ڕوداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر به‌ئاوێنه‌ی ڕاگه‌یاند “كردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌كان له 22-10 له‌وه‌ی چاوه‌ڕێمان ده‌كرد زیاتر بو، به‌ڵام هێشتا وه‌ك پێویست نیه هێشتا هه‌ندێك نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌شێك له‌مامۆستایان هه‌ست به‌خه‌مێكی گه‌وره ده‌كه‌ن به‌ڵام ده‌وامیان كرد، هه‌ندێ ناوچه‌نه‌بێت كه‌نزیك بون له‌شه‌ڕه‌كانه‌وه، ئه‌وه‌ش ڕاسته هه‌ندێك گه‌ڕه‌كمان هه‌یه ژماره‌ی قوتابیه‌كان ئه‌وه‌نده كه‌م بون نه‌یان توانیوه وانه بخوێنن، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئێمه ئاگاداریمان به‌نوسراوی فه‌رمی نیه، به‌ڵكو له‌ڕێگه‌ی ڕاگه‌یاندنه‌وه بوه له‌و بڕوایه‌دام ڕۆژبه‌ڕۆژ ژماره‌ی ئاماده‌بون زیاتر ئه‌بێت، وه‌ئه‌وانه‌ش كه چونه‌ته سلێمانی یان هه‌ولێر به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی هه‌ولێر پێیان وتراوه كه گه‌ر ناگه‌ڕێنه‌وه بابه‌پێی شوێنی نیشته‌جێبونیان دابه‌ش ببن له‌قوتابخانه‌كان، جگه‌له‌وه هه‌ندێك كه‌س هه‌یه دیارن یان پله‌یه‌كی زۆر به‌رزیان هه‌یه خۆیان ناتوانن ده‌وام بكه‌ن”.
ڕه‌ووف سه‌عدوڵا وتیشی “وه‌ك ده‌زانین دانانی به‌ڕێوبه‌ره‌كان به‌ڕێكه‌وتن بوه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زۆربه‌یان ده‌وامیان كردوه پێشمان وتون كه ئه‌و سیسته‌مه‌ی پێشتر له‌سه‌ری ڕۆشتیوین كه زۆرجار ڕێكه‌وتنی حیزبی بوه ئه‌وه په‌یڕه‌و ناكه‌ین، به‌ڵكو داوایان لێده‌كه‌ین به‌رده‌وام بن له خوێندن به‌شێوه‌یه‌كی پیشه‌ییانه”.
به‌ڕێوبه‌ری خوێندنی كوردی له‌كه‌ركوك ڕاشیگه‌یاند “خوێندنی كوردی له‌مه‌ترسیدایه بۆیه ئێمه خه‌می ئه‌وه ده‌خۆین و ده‌بێت سه‌رجه‌م مامۆستایان وبه‌ڕێوبه‌ره‌كان زۆردڵسۆزانه ده‌وام بكه‌ن، وا ئه‌زانین كه كوردایه‌تی و نیشتمان په‌روه‌ری ته‌نها به‌چه‌ك هه‌ڵگرتنه، به‌ڵام زۆر خه‌باتی مه‌ده‌نی تر هه‌یه له‌وانه مامۆستایان و قوتابیان بگه‌ڕێنه‌وه بۆ شاره‌كه‌ی خۆیان، زۆرجار به‌داخه‌وه ئێمه په‌نا ده‌به‌ینه به‌ر ڕاكردن یان فێرین له‌ڕاگه‌یاندنه‌كانه‌وه قسه بكه‌ین فێری ئه‌وه نین كه به‌رگری بكه‌ین هه‌مو كه‌سێك له‌شوێنه‌كه‌ی خۆی خۆڕاگربێت و درێژه به‌مانه‌وه بدات، له زۆر وڵات‌دا له گه‌ڕه‌كێك شه‌ڕه‌و له‌وه‌ی تر درێژه به خوێندن ده‌درێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه له‌لای ئێمه بوه به‌باو هه‌ر ته‌قه‌یه‌ك بكرێت راده‌كه‌ن ئه‌وه‌ش ترسناكه پێویسته خۆراِگربین”.
به‌ڕێوبه‌ری به‌شی خوێندنی كوردی له‌كه‌ركوك داواده‌كات “هه‌ر مامۆستایه‌ك نه‌هاتۆته‌وه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ قوتابخانه‌كانیان، ئه‌و شتانه‌ی هه‌ندێك ڕاگه‌یاندن باسی ده‌كات له‌ڕاستیدا به‌وشێوه‌یه نیه”
نزیكه‌ی هه‌شتا بۆ سه‌د هه‌زار خوێندكار له‌لایه‌ن شه‌ش هه‌زارو شه‌سه‌د مامۆستاوه وانه‌یان پێده‌وترێته‌وه له‌چوارسه‌دو په‌نجا قوتابخانه‌ی خوێندنی كوردی له‌شاری كه‌ركوك.
نووسراوه له‌لایه‌ن
Parwarday Maxmur
0 notes
ڕێكخراوی گه‌شه‌پێدانی قوتابیانی كوردستان به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه
مه‌كته‌بی سكرتاریه‌تی رێكخراوی گه‌شه‌پێدانی قوتابیانی كوردستان به بۆنه‌ی كردنه‌وه‌ی ده‌رگای قوتابخانه‌كان وده‌ست پێكی خوێندنی ساڵی (2017 – 2018) و سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی ریفراندۆم پیرۆزباییه‌ك ئاراسته ده‌كات.
ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
به‌ناوی خوای گه‌وره و میهره‌بان
به‌یاننامه‌ی رێكخراوی گه‌شه‌پێدانی قوتابیانی كوردستان به بۆنه‌ی ساڵی نوێی خوێندنی (2017 -2018).
قوتابیانی خۆشه‌ویست
مامۆستایانی په‌روه‌رشیار و ماندونه‌ناس
هاوڵاتیانی كوردستان
سڵاوی په‌روه‌رده – زانست – داهێنانتان لێبێت
به بۆنه‌ی كردنه‌وه‌ی ده‌رگای قوتابخانه‌كان وده‌ست پێكی خوێندنی ساڵی (2017 – 2018) و سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی ریفراندۆم گه‌رمترین پیرۆزبایتان ئاراسته ده‌كه‌ین،ئومێده‌وارین ساڵی نوێ ى خوێندن ساڵی به‌دیهێنانی سه‌ربه‌خۆیى و دروست بوونى كۆماری كوردستان بێت، له‌هه‌مان كاتدا هیواخوازین ره‌وشی په‌روه‌رده و خوێندن له ساڵانی رابردوو باشتر بێت و هیوا و ئومێد و گه‌ش بینی بۆ پرۆسه‌ی په‌روه‌رده و خوێندن بگه‌رێته‌وه و قوتابیان به‌شه‌یداوه به‌ره‌و هۆڵه‌كانى خوێندن هه‌نگاو بنێن و خوێندنێكى سه‌ركه‌وتوو له‌م ساڵدا تۆمار بكه‌ن.
له‌كاتی ده‌ست پێكی خوێندنی ساڵی نوێ، وڵاتمان به بارودۆخێكی هه‌ستیاردا گوزره ده‌كات، كێشه كه‌ڵه‌كه‌بوه‌كانی ساڵانی رابردوی پرۆسه‌ی په‌روه‌رده و خوێندن چاره‌سه‌ر نه‌كراوه،وه‌ك قه‌یرانی دارایی و كێشه‌ی چاره‌كه موچه و بژێوی مامۆستایان و نه‌مانی ده‌رماڵه‌ی قوتابیان و وه‌رگرتنی پاره‌ی به‌شه ناوخۆییه‌كان و چاره‌سه‌رنه‌كردنى به‌ربه‌ست و گرفته‌كانى به‌رده‌م پرۆسه‌ى خوێندن ئه‌گه‌رى گه‌رانه‌وه‌ی كه‌رتی په‌روه‌رده وخوێندنی باڵا یه له هه‌رێمی كوردستان بۆساڵانی رابردو كه رێژه‌ی نه‌خوێنده‌واری تێدا زۆر بوو.
رێكخراوه‌كه‌مان هه‌میشه له هه‌وڵی باشتركردنی پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌و خوێندنی باڵادا بووه، داكۆكیكارێكی سه‌رسه‌ختی مافه‌ره‌واكانی قوتابیان و مامۆستایان بووین و ده‌بین، هاوكات پردێك بوینه بۆ گه‌یاندنی مافه‌كانی قوتابیان و مامۆستایان به لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار و خزمه‌تكردنی قوتابیان ئه‌ركمانه و پێوه‌ى شه‌ره‌ف مه‌ند بووین.
ئیمه له رێكخراوی گه‌شه‌پێدان سه‌ره‌رای پیرۆزبایكردنمان له قوتاببانی هه‌ڵگری زانست و مامۆستایانی تێكۆشه‌ر جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌م چه‌ند خاڵه‌ی خواره‌وه ده‌كه‌ین.
1- گه‌رانه‌وه‌ی شكۆ بۆ مامۆستایان و پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌و فێركردن،باشكردنی بارودۆخ و گوزرانی مامۆستایان و نه‌هێشتنى پاشه‌كه‌وتى موچه.
22- بنبڕكردنی ده‌ستی حزب له ناوه‌نده‌كانی خوێندن،قوتابیان و سیسته‌می په‌روه‌رده تێكه‌ڵ به ململانێ سیاسی نه‌كرێت.
3- پێدانی ده‌رماڵه به قوتابیانی زانكۆ‌و په‌یمانگاكان.
4-وه‌رنه‌گرتنی پاره‌و رسوماتی خوێندن و به‌شه ناوخۆیه‌كان له قوتابیانی زانكۆ.
55-پشتگیری له قوتابیان ده‌كه‌ین له دابین كردنی مافه‌سه‌ره‌تایه‌كانیان وه‌كو (هۆڵه‌كانی وانه خوێندن،ئاو ،كاره‌با…هتد).
دووباره پیرۆزه ساڵی نوێی خوێندن له ته‌واوی قوتبیان و مامۆستایان،سه‌ركه‌وتووبن.
رێكخراوی گه‌شه‌پێدانی قوتابیانی كوردستان
مه‌كته‌بی سكرتاریه‌ت
هه‌ولێر 2/10/2017
نووسراوه له‌لایه‌ن
qasm srush
0 notes
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پە‌روە‌ردە‌ی ھە‌ڵە‌بجە داوای سە‌ربە‌خۆیی تاقیكردنە‌وە‌كان دە‌كات
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی په‌روه‌رده‌ی هه‌ڵه‌بجه داواكاریه‌ك له‌باره‌ی سه‌ربه‌خۆبونی تاقیكردنه‌وه‌و ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامی ئه‌زمونه‌گشتیه‌كان ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ده‌كات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، “ده‌مانه‌وێت وه‌ك پارێزگایه‌كی سه‌ربه‌خۆ مامه‌ڵه‌مان له‌گه‌ڵ بكرێت”.
ماوه‌ی زیاتر له‌سێ ساڵه هه‌ڵه‌بجه وه‌ك پارێزگایه‌كی هه‌رێم ڕاگه‌یه‌نراوه، به‌ڵام زۆرێك له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و فه‌رمانگه‌كان نه‌كراونه‌ته‌وه‌و تائێستا هه‌ر سه‌ر به‌سلێمانین و تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌زمونه گشتییه‌كانی پۆلی 12ش به‌هه‌مانشێوه سه‌ر به‌سلێمانیه.
سۆران عومه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی په‌روه‌رده‌ی هه‌ڵه‌بجه به‌وه‌كاله‌ت له‌لێدوانێكدا “ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌زمونه گشتیه‌كانی خوێندكارانی پۆلی 12 له‌هه‌ڵه‌بجه سه‌ر به‌پارێزگای سلێمانیه‌و ئێمه داواده‌كه‌ین ئه‌نجامی ئه‌زمونه گشتیه‌كان وه‌ك پارێزگایه‌كی سه‌ربه‌خۆ ڕابگه‌یه‌نرێت بۆ ئه‌مساڵ”.
وتیشی:”له‌دوساڵی ڕابردودا پله‌ی یه‌كه‌م له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێم له‌پارێزگای هه‌ڵه‌بجه بوه ئه‌مه‌ش جێگه‌ی خۆشحاڵیمانه, هه‌رچه‌نده په‌روه‌رده‌ی سلێمانی به‌په‌روه‌رده‌ی دایك داده‌نێین، به‌ڵام پێمان باشه له‌مساڵه‌وه سه‌ربه‌خۆبین”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌گه‌ڵ وه‌زیری په‌روه‌رده گفتوگۆی كردوه‌و داواكاریه‌كه‌ی ئاراسته‌كردوه، به‌ڵام وه‌كو ئه‌و وتی:”تائێستا یه‌كلانه‌بۆته‌وه‌و گفتوگۆ له‌وباره‌یه‌وه هه‌ر به‌رده‌وامه، هیوادارین پێش ده‌ستپێكی تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌زمونه گشتیه‌كان ئه‌و بڕیاره بدرێت”.
نووسراوه له‌لایه‌ن
Raw Raw
0 notes
“خواست له‌سه‌ر نوسینی توێژینه‌وه به‌پاره زیادیكردوه”
ژینگه‌ی توێژینه‌وه له‌زانكۆكانی كوردستان له‌ئاستێكی نزمدایه، به‌شێكیشی به‌پاره ئاماده ده‌كرێت، ئه‌و جۆره كاره نائیتیكییانه نه‌ك خوێندكارانی زانكۆ، به‌ڵكو هه‌ندێك مامۆستای زانكۆش په‌نای بۆ ده‌به‌ن.
ئا: سروه جەمال
له‌كۆتایی ساڵی خوێندن نزیك ده‌بینه‌وه‌و خوێندكارانی قۆناغی كۆتایی زانكۆ‌و په‌یمانگاكان ده‌بێت وه‌ك به‌شێك له‌ئه‌ركی ده‌رچونیان توێژینه‌وه ئه‌نجام بده‌ن، له‌م ساڵانه‌ی دوایی خواست له‌سه‌ر نوسینی توێژینه‌وه به‌پاره زیادیكردوه‌و خاوه‌نی یه‌كێك له‌چاپخانه‌كان ده‌ڵێت “داواكاری له‌سه‌ری خه‌یاڵییه”مامۆستایه‌كی زانكۆش ده‌ڵێت “دژی بنه‌ما ئیتیكیه‌كانی توێژینه‌وه‌یه”.
له‌نێوبازاڕو كۆچه‌و كۆڵانه‌كانی شاردا، دوكانه‌كانی تایبه‌ت به‌تایپكردن‌و كۆپی كردن‌و نوسینی توێژینه‌وه ده‌بینرێت.
فاروق ئه‌بوبه‌كر خاوه‌نی یه‌كێك له‌و چاپخانانه‌ی كه له‌شاری سلێمانی تایپ‌و داڕشتنه‌وه‌ی توێژینه‌وه‌كان ده‌كات به‌ئاوێنه‌ی راگه‌یاند”ئه‌و توێژینه‌وانه‌ی به‌ده‌ستنوس دێته لای ئێمه ته‌نها داڕشتنه‌وه‌ی بۆ ده‌كه‌م یان تایپ، وشه‌یه‌ك زیاد یان كه‌م ناكه‌م، خوێندكار زۆر دێـته لامان ده‌ڵێت توێژینه‌وه‌یه‌كمان ده‌وێت‌و ناونیشانه‌كه‌یمان پێده‌ڵێت كاتێك پرسیاری لێده‌كه‌ین توێژینه‌وه‌كه چۆن بێت هیچ زانیاریه‌كی نیه”.
فاروق كه له‌ساڵی2009وه ئه‌و كاره ده‌كات ده‌ڵێت “مامۆستا هۆكاره بۆئه‌وه‌ی خوێندكار په‌نا بباته به‌رئه‌وه، چونكه هیچ ئیجرائاتێك ناكات یان خوێندكار توێژینه‌وه‌یه‌كی چل په‌ڕه‌یی ده‌نوسێت مامۆستاكانی به(2-5)ده‌قیقه گفتوگۆی ده‌كه‌ن یان كه ره‌خنه ده‌گرن ته‌نها له‌باره‌ی خاڵبه‌ندییه‌وه‌یه، جگه‌له‌وه‌ی كاتێك خوێندكاران دێنه‌وه بۆئه‌وه‌ی هه‌ڵه‌كانیان بۆ چاك بكه‌م له‌كه‌سیانم نه‌بیستوه بڵێن له‌به‌ر ئه‌و توێژینه‌وه‌یه ده‌رنه‌چوم”.
خاوه‌نی چاپخانه‌ی فاروق ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكرد “كه نزیكه‌ی دوسه‌د توێژینه‌وه‌ی ئاماده‌كراوم لایه به‌ڵام ئاماده‌نیم هیچ كات توێژینه‌وه به‌وشێوه‌یه بنوسم كه ته‌نها ناونیشان‌و پاره‌م بده‌نێ كه داوكاری له‌سه‌ری خه‌یاڵییه‌و ئێستا به‌ڕێژه‌ی80% زیادیكردوه، به‌ڵام ئه‌م دوساڵه‌ی دوایی به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه خوێندكار كه‌م دێن بۆ تایپكردن بۆنمونه توێژینه‌وه‌یه‌كی په‌نجا لاپه‌ڕه‌یی گه‌ر كوردی بێت هه‌ر په‌ڕه‌ی هه‌زارو پێنج سه‌د، گه‌ر عه‌ره‌بی بێت دوهه‌زاره، ئینگلیزی چوار هه‌زاره‌و بیركاری به‌شه‌ش هه‌زاریش ناكه‌م چونكه ئه‌گه‌ر سی لاپه‌ڕه‌ش بێت سه‌دوهه‌شتا هه‌زار ده‌كات جگه له‌وه‌ی پێنج نوسخه‌ی ده‌وێت كه ئه‌وه‌ش حه‌وت هه‌زارێكی ده‌یه‌وێت، كه ئه‌وه‌ش به‌گشتی بۆ ته‌له‌به زۆره”
ده‌چینه یه‌كێكی تر له‌چاپخانه‌كان‌و له‌وێ دو خوێندكار له‌گه‌ڵ خاوه‌نی دوكانه‌كه دانیشتون، ژینۆ كه خوێندكاری قۆناغی چواره‌مه له‌كۆلێژی كارگێڕی‌و ئابوری به‌ده‌م وتنی تێبینیه‌كانی به‌خاوه‌نی چاپخانه‌كه بۆچاككردنی توێژینه‌وه‌كه‌ی قسه‌ی بۆ ئێمه كرد وتی “له‌سه‌ره‌تای ساڵه‌وه خه‌ریكی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ین كه جگه له‌به‌كارهێنانی كتێب كاری مه‌یدانیشم ئه‌نجامداوه، به‌ڵام دو رۆژ دواتر مامۆستاكانیش به‌بێ بایه‌خ سه‌یری ده‌كه‌ن”.
ژینۆ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی خوێندكاری به‌شی ناوخۆییه‌و سه‌ره‌ڕایی كۆمه‌ڵێك گرفتی تر ده‌ڵێت “ئێمه ئاوا ماندو ئه‌بین كه‌چی كه‌سانی تریش به‌پاره ده‌یكڕن، ئه‌مڕۆ له‌چه‌ند هاوڕێیه‌كم پرسی توێژینه‌وه‌كه‌تان ته‌واوكرد، زانیم خۆیان هیچیان نه‌كردوه وتیان به‌ڵێ، منیش وتم چۆن وتیان ده‌ستمان كه‌وت‌و كه دڵنیام یه‌ك وشه‌شی خۆیان نه‌یان نوسیوه، بۆیه ئه‌وان ره‌نگه نمره‌یه‌كی زۆرباش وه‌ربگرن‌و منیش له‌سه‌ر یه‌ك هه‌ڵه‌ی بچوك نمره‌م لێده‌شكێت”.
هه‌رچه‌نده ژینۆ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد كه سودی له توێژینه‌وه‌كه‌ی وه‌رگرتوه “فێری نوسین بوم هه‌روه‌ها چۆنێتی به‌كارهێنانی داتاكان به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا ئه‌گه‌ر سه‌د نمره‌ی له‌سه‌ر نه‌بوایه‌و شتێكی ئیختیاری بوایه كه‌سمان نه‌مان ئه‌كرد”.
خاوه‌نی ئه‌و چاپخانه‌یه له‌گه‌ڵ قسه‌كانی ژینۆدا جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرده‌وه كه توێژینه‌وه به‌پاره ده‌كڕرێت‌و بۆ ئاوێنه قسه‌ی كرد وتی “داواكاری زۆره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه توێژینه‌وه به‌پاره بنوسن ئه‌وان دێنه ئێره‌و ده‌ڵێن له‌سه‌ر فڵانه ناونیشان توێژینه‌وه‌یه‌كمان بۆ بنوسه، هه‌رچه‌نده من ته‌نانه‌ت تایپیش ناكه‌م ته‌نها راكێشانی توێژینه‌وه‌كه ده‌كه‌م، به‌ڵام خه‌ڵك هه‌یه ده‌یكات به‌پاره، براده‌ر هه‌بوه نزیكه‌ی سێ سه‌د یان چوارسه‌د هه‌زاری وه‌رگرتوه كه توێژینه‌وه‌كه هی ئه‌وه نه‌بوه ئه‌و بڕه پاره‌یه وه‌ربگرێت”.
ئه‌و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد “له‌چاو ساڵاندا هاتنی خوێندكار بۆئه‌وه‌ی بۆیان تایپ بكه‌ین‌و رایبكێشن كه‌میكردوه به‌هۆی ئه‌وه‌ی پاره‌یان پێنیه، پار ئه‌م كاتانه له‌به‌ر ته‌له‌به ئه‌م بازاڕه رێگه نه‌بو، به‌ڵام خواست له‌سه‌ر نوسینی توێژینه‌وه به‌پاره زیادیكردوه”.
دوای ئه‌وه‌ی سه‌ردانی چه‌ندین دوكانی تایبه‌ت به‌و كارانه‌مان كرد هه‌رچه‌نده هه‌مو جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرده‌وه توێژینه‌وه نانوسن به‌و شێوه‌یه‌ی كه خوێندكار ته‌نها ناونیشان‌و پاره‌یان پێبدات، به‌ڵام هه‌موشیان جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرده‌وه كه به‌ڵێ خاوه‌نی چاپه‌مه‌نی ده‌ناسن به‌و شێوه‌یه توێژینه‌وه ده‌فرۆشێته‌وه.
به‌شێك له‌مامۆستایانی زانكۆش سه‌رنج و تێبینیان هه‌یه له‌سه‌ر نوسینی توێژینه‌وه‌كانی زانكۆ، مامۆستای زانكۆ، خالید محه‌مه‌د له‌باره‌ی گرنگی توێژینه‌وه‌كانی كۆتاساڵی خوێندن ده‌ڵێت “ئامانج لێی فێركردن‌و ئاشناكردنی خوێندكارانه به‌ڕێگاكانی توێژینه‌وه‌ی زانستی‌و شێوازی ئه‌نجامدانی، واته ئامانج لێی فێركردنی شێوازی لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستیه، مه‌رج نییه هه‌مو جۆره توێژینه‌وه‌یه‌ك له‌دنیادا سودی راسته‌وخۆی هه‌بێت بۆ سه‌ر كۆمه‌ڵگا، به‌ڵام مه‌رجه له‌سه‌ر ئاسته زانستیه‌كه‌ی ناوازه‌یی‌و نوێگه‌ری تێدابێت، به‌ده‌ر له‌وه‌ی هه‌مو توێژینه‌وه‌یه‌ك ده‌بێت په‌یڕه‌وی مه‌نهه‌جیه‌تی میتۆدۆلۆجی توێژینه‌وه بكات واته مه‌رج نییه هه‌مو توێژینه‌وه‌یه‌ك ئاڕاسته‌ی مێژو بگۆڕێت. یان كاریگه‌ری هه‌بێت له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگا یان سودی راسته‌وخۆی لێوه‌ربگیرێت، به‌ڵام ده‌بێت زانستی بێت‌و به‌پێوه‌ری توێژینه‌وه‌ی زانستی بنوسرێت”.
ئه‌و مامۆستایه‌ی زانكۆ باس له‌ئامانج له‌توێژینه‌وه‌ی كۆتاساڵی خوێندن ده‌كات‌و ده‌ڵێ “بریتیه له‌وه‌ی كه فێرببێت چۆن كێشه‌یه‌كی زانستی پێناسه بكات‌و بیخاته ناو چوارچێوه‌ی توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستی‌و به‌دوای وه‌ڵامدا بگه‌ڕێت بۆی، به‌پشتبه‌ستن به‌زانستی توێژینه‌وه یان رێگاكانی توێژینه‌وه”.
خالید محه‌مه‌د، چاودێری دۆخی خوێندنی باڵا له‌باره‌ی كڕینی توێژینه‌وه‌وه وتی”كڕین یان ئه‌وه‌ی كه‌سێكی تر بینوسێت ئه‌وه دژی بنه‌ما ئیتیكیه‌كانی توێژینه‌وه‌یه جائه‌گه‌ر له‌سه‌رچاوه‌ی دیكه‌وه راسته‌وخۆ وه‌ریبگریت یان كه‌سێكی دیكه ئه‌و كاره‌ی بۆ بكات ئه‌و جۆره كارانه له نێو ژینگه‌ی زانستیدا جێگای نابێته‌وه، به‌ڵام له‌كوردستاندا چونكه ژینگه‌ی توێژینه‌وه له‌ئاستێكی باشدانیه ئه‌و جۆره كاره نائیتیكییانه نه‌ك خوێندكارانی زانكۆ ئه‌نجامی ده‌ده‌ن به‌ڵكو هه‌ندێك مامۆستای زانكۆش له‌وجۆره كارانه ده‌كه‌ن. بۆیه رێنمایی گرنگ‌و تۆكمه پێویسته هه‌بێت بۆ رێگرتن له‌وجۆره كارانه”.
به‌پێی ئامارێكی تۆماری گشتی زانكۆی سلێمانی ژماره‌ی خوێندكاران كه ئێستا قۆناغی چوارن (5810)ن‌و قۆناغی پێنج (442)خوێندكار‌و قۆناغی شه‌شه‌م (136)خوێندكارن. كه هه‌مو ئه‌وانه توێژینه‌وه‌یان ئه‌نجامداوه هه‌رچه‌نده كۆلێژی پزیشكی گشتی له‌كۆتاساڵدا توێژینه‌وه ئه‌نجام نادات.
سەرچاوە:ئاوێنە
نووسراوه له‌لایه‌ن
Parwarday Maxmur
0 notes