Tumgik
#کوردوستان
multecibekes · 4 years
Text
Tweetir hesabı olan yoldaşlar
Hevya sor. Kürt Kızılay. Resmi hesabı tüm hesaplar Rojava için solunum cihazı. Kampanyası yürüyorlar. Sizde hem hesaba hem bu kampanya için destek olun bedirxan. Botanll
https://twitter.com/Heyva__Sor?s=08
5 notes · View notes
saeidfathollahi · 6 years
Video
instagram
‏‎Repost from @aryamehr_9737_86 with @reposap #reposap #ایران_شاهزاده_را_میخواند #جاوید_خاندان_ایرانساز_و_پاک_پهلوی #جاویدشاه_خاندان_ایران_ساز_تنها_راه_نجات_کشور_شاهزاده_رضا_پهلوی #جاوید_شاه_پاینده_ایران #مرگ_بر_خامنه_ای_لعنت_بر_خمینی #براندازم #براندازی_رژیم_آخوندی #سنندج #کوردوستان #سپاه_پاسداران #iranregimechange #زندگی_گمشده #مرگ_بر_خامنه_ای #انسانیت #مرگ_بر_اصل_ولايت_فقيه #اعتراضات_مردمی #اعتراضات_سراسری #درد #اتحاد_عمل_برای_سرنگونی #اتحاد_عمل #چهارشنبه_های_سفید #نه_غزه_نه_لبنان_جانم_فدای_ایران #نه_به_اعدام_رامین_حسین_پناهی #نه_به_اعدام #نه_به_کودک_آزاری ‎‏
0 notes
mwahid-bzhy · 2 years
Text
موەحید بژی موەحید بژی موەحید بژی
تائەمێنین دژی تــــــــاغوتانین دژین
لەتەک موەحیدانا وا هەنگاو دەنێین
دار السلام لە کوردوستان ناو ئەنێین
بـــــەنوری پاکی تــــــوحیدی الله یی
تـاریکستان و جـەهالەت ڕاو دەنێین .
موەحید بژی موەحید بژی موەحید بژی
تائەمێنین دژی تــــــــاغوتانین دژین
بــــەشــــــوێن ڕێبازی شانازی پێغەمبەر
بانـــــگەوازی نوێ خــــوازی دەگرینەبەر
ســــــورین لــــەسەر ئەم پەیامە ڕاستیە
ئێمەین سوپای موژدەبەخشی تێکۆشەر
موەحید بژی موەحید بژی موەحید بژی
تائەمێنین دژی تــــــــاغوتانین دژین
لەگەڵ ســــەدای بانگەوازی جیهادا
لەگەڵ تەقوای دڵانی کەیف و شادا
بەهیمەتی شۆڕەســـــواری ئیسلام
تێدەکۆشین تـــــادوژمن دێ بەلادا
موەحید بژی موەحید بژی موەحید بژی
تائەمێنین دژی تــــــــاغوتانین دژین
هەستنە سەرپێ لاوە دەست و بردەکان
بێنە کــــــاروان شۆڕە سوارە کوردەکان
تــــــــەنها ئیسلام کەینە بەرنامەی ژیان
نــــــەفرەت بکەین لەیاسا دەسکردەکان
موەحید بژی موەحید بژی موەحید بژی
تائەمێنین دژی تــــــــاغوتانین دژین
ڕێـــگە دەبڕین بەچەخماخەو تینەوە
ســـــــــەرفرازین بەم پەیامی دینەوە
بەئیزنی رب العالمین
حــــــوکمی ئیسلام لێرە دێنینەوە
موەحید بژی موەحید بژی موەحید بژی
تائەمێنین دژی تــــــــاغوتانین دژین
1 note · View note
goransulaimani · 4 years
Photo
Tumblr media
عەبدوڵای مەلا نوری: ئەو بۆریە نەوتەی کە ئەمڕۆ تەقێنراوەتەوە تا ئەم ساتە هی خەڵکی کوردستان نیە ئەو بۆریە نەوتەی کە ئەمڕۆ تەقێنراوەتەوە تا ئەم ساتە هی خەڵکی کوردستان نیە. بەڵکو هی ئەو دەستەبژێرەیە، کە بە زۆر دەسەڵاتی هەرێمیان قورخ کردووە. هەروەها داهاتی ئەو بۆریە نەوتەو نەوتەکەی ناوی پەیوەندی بە قوتی خەڵکی کوردستانەوە نیە؛ کوا بە پارەی نەوتی هەرێم موچەی خەڵک دراوە؟! ئەو بۆریە لە ئاستێکدا رێڕەوی دزینی داهاتی خەڵکی کوردستانە، لە ئاستێکی تریشدا داهاتەکەی سەرچاوەی بەهێزبونی دەسەڵاتێکی (کوردی) زاڵم و عەمیلی وڵاتانی ئیقلیمیە؛ لە ئاستی سێیەمیشدا سەرچاوەی داهاتە بۆ بنەماڵەو رژێمێکی فاشی وەک تورکیا، کە لە رێگەی داهاتەکەیەوە سوپای پێ بەهێز دەکات و خاک و گەلی کوردوستان بەشێک لە گەلانی تری پێ دەسوتێنێت و پێ کۆمەڵکوژ دەکات. لە ئاستی چوارەمیشدا سەرچاوەی کێشەیە لە گەڵ عێراقدا. سەرئەنجام خەڵک و خاکی کوردستان بە قورسی باجی ئەو پرۆسە شومەی نەوت دەدەن! من بە تەواوی دژی توندوتیژیم، بڕواش ناکەم هیچ هێزێکی رەسەنی کوردی، دەست بۆ تەقاندنەوەی پرۆژەیەک ببات کە پەیوەستبێت بە بەرژەوەندی خەڵکی کوردستانەوە. هیوادارم (دەسەڵاتی کوردی باشور) لە چوارچێوەی سیناریۆو ئەجێنداو لە ژێر گوشاری وڵاتانی ئیقلیمدا پاساو دروست نەکەن، بۆ شەڕی کورد بە کورد. https://www.instagram.com/p/CHAI5JDsqUc/?igshid=vilqslliezsr
0 notes
xwendga · 7 years
Text
شێوازی_چــــــاوپێکەوتن_لە_بـــەشی_ڕگەیاندن
لەم برگـــــــــــــەیەدا بــــــــــاس لە پرسیارەکان دەکەینئەکرێت بپرسین ئــایا پرسیارەکان چــــۆنن؟؟ئــــایا لەم قۆنەغەدا پرسیار چی گرنگیەکی هەیە؟؟ئایـــا چــــاوپێکەوتن و پرسیاری ئەم قۆناغە هیچ نمرەیەکی لەسەر نیە ؟؟دەڵێن سەرەتا تۆ خوێندکار پێویستە ئەوە بزانیت لە قـــــۆناغی چـــاوپێکەوتن تۆ بە هەموو شێوەیەکهەڵئەسێنگرێت و تاقیدەکرێتەوە ..بۆ ئەوەی بزانن ئـــــــــــاستی تۆ و توانای چـــۆنەلەم قـــــۆناغەدا پرسیار لێ دەکرێت دەربارەی ڕاگەیاندن و حەز و ئارەزووەکان و ژیانی تایبەتیتسەرەتا ئەکرێت لیژنەی بەرێز بپرسن دەرباری حەز و ئارەزووکانی تۆ و خەونی تۆ بۆ بەشی ڕاگەیاندن ..بۆ بەشی ڕاگەیاندن هەڵبژارد ؟بۆ زانکۆی سلێمانیت هەڵبژارد ؟حەز و ئارەزوو پاڵنەری تۆ بوو یان نمرەکەت ؟چی زانیاریەک هەیە دەربارەی ئەم بەشە ؟بە کام رۆژنامەنوس و پێشکەشکار سەرسامیت ؟کاری میدیای و کردووە پێشتر ؟؟حەز ئەکەیت لە دوارۆژدا دوای تەواوکردنی خوێندنلە کـــــــام بواردا کار بکەیت و خزمەت بکەیت٠؟ چی هۆکار بوو پەیوەندی بکەیت بە بەشی ڕاگەیاندن ؟ئەمانەو و چەندین پرسیاری تر کە دەرخەری هەستەکان و خەونی داهاتووی تۆن بۆ بەشی ڕاگەیاندنلەگەڵ ئەوەشدا کۆمەڵێک پرسیاری بواری ڕاگەیاندن لێئەکرێت بە گشتی و بە تایبەت هەر سێ بوارەکە 💥پــــــــــەیوەندییە گشتیەکان 💥 تـــــــــــەلەفیزیۆن 💥رۆژنـــــــــــــامەبۆ نمونە ئەکرێت دەربارەی هەر شتێک بپرسنکــــــــــەواتە تۆ خـــــــۆت ئامادە بکە بە باشترینئایا کەناڵەکانی ڕاگەیاندن لە چی ئاستێکدا دەبینیت ؟؟ئایارۆژنامە وەکو ساڵانی رابردوو گرنگە بۆ گەیاندنیپەیامەکان لە نێرەر بـــــــۆ وەرگر ؟ئایا کاریگەری رادیۆ و t.v و رۆژنامە کامیان لەسەروەرگــــــــــــــر زۆرترە ؟؟متابەعەی چی بەرنامە و کەناڵێک ئەکەیت ؟؟دیجیتاڵ میدیا بەهێزترە یان رۆژنامە ؟ڕاگەیاندنی تایبەتمەند و سەربەخۆ و حیزبی و ئەهلی وڕاگەیاندنی خۆرسک و ڕاگەیاندنی چەواشەکار چین ؟لەگەڵ کاتی دەرچونی رۆژنامە و گۆڤارەکان تا بزانرێتتا چەند خوێنەری رۆژنامە و گۆڤاریت ؟یاخوود بینەری سایت و ماڵپەرە ئەلیکترۆنیەکانیت ؟رۆژنامەنوسی جەنگ کێیە ؟ تا چــــــەند بڵاو کردنەوەی کوشتار و دزین و تاوانەکانلە کەناڵی ڕاگەیاندن بە پەسەند دا ئەنێت ؟ئەمانەو و هەر ٥٠ پرسیارەکەی پێشوو ئەگەری هاتنەوەیهەیە و بۆیە خــــــۆت باش ئامادە بکە ...لە کۆتایدا پرسیاری ژیانی تایبەتی زۆریش تایبەت نائەکرێت بپرسن ...ئایا چی تۆرێکی کۆمەڵایەتی بەکار ئەهێنی ؟شارەزایت لە کۆمپیتەر هەیە ؟چـــــەند زمان ئەزانیت ئەتوانی قسەی پێ بکەیت ؟رۆژانە چەند کاتژمێر ئینتەرنێت بەکار ئەهێنی ؟کوردوستان خــــۆش ئەوێت ؟ئینتیما و بۆ هیچ لایەن و حیزبێک هەیە ؟خێزانەکەو پاڵپشتی تــــۆن ؟چـــاو زەعیفە یان نا ؟توانای خویندنەوە و چۆنە ..؟ئاستی کۆمەڵایەتیت چۆنە ؟رۆژانە چەن سەیری تڤی ئەکەیت ؟حەز لە چی بەرنامەیەکە و کێ پێشکەشی ئەکات ؟توانای نوسین چــــۆنە ؟ئیتر ئەمانەو کۆمەڵێک پرسیاری تر ....ئێمە ناتوانین بە دەقیقی بڵێن چۆنە و چی ئەبێت ...چونکە ئەزیز ئەمە لیژنەیە بیری چەند دکتۆرێکە لەو کاتەدا پرسیاری بۆ یەت و لێت ئەکات ئەگیان هیچ پرسیارێک ئامادە نەکراوە ... بۆیە پێشبینیقورس بکە تا ئـــــاسانەکان ئاسان بێت ...لە کــــۆتایدا ئەم چاو پێکەوتن ئەم پرسیارانە 
هەمووی تەنها و تەنها بۆ زانینی ئەو ئاداب و سیفات و تایبەتمەندیانە کە برگـــــــــەی پێشتر بڵاومان کردەوە تەنها لە رێ هەر پرسیارێکەوە سیفەتێکێ تۆ ئەبینێت لە دەربرینی هەر وشەیەک مەبەستێکی تۆی بوو رون ئەبێتــــــــــەوە ... هەڵئەسەنگینێت و لە .رێ ئەو پرسیارانە و گفتۆگۆی نێوان تۆ و لیژنە و شێوازی سیما و جل و تەرتیباتی خۆت ئەمانە هەموو لە کۆتایدا ئــــــــاستی تۆ دیاری ئەکەن نایاب زۆرباشمامناوەند پەسەند ناپەسەند ( شیاو نیە )ئەشگونجێت تۆ ٢ پرسیار نەزانیت وەڵامی دروستیچیە بەڵام گرنگ ئەوەیە بێدەنگ نەوەستیت و بڵئ نـــــــــــایزانم ... نابێت بڵێت نایزانــــــــــــــــــــــــــمئەگەر بە بیر و را و فیکری خۆش بووە پرسیارەکە شی بکەرەو و وەڵام بدەرەوە ...ئیتر لە کۆتایدا هیومان وایە هەمووتان نایابترین بن بتوانن ســــــــــــەرکەوتووو بن و بگەن بە حەز و ئارەزووەکانتان ... خوای گەورە یار و یاوەرتان بێت
0 notes
nawandi-darawa-blog · 8 years
Photo
Tumblr media
ئه مرۆ لەبەروارى ٢٠١٧/٣/١٦ له شارى دارمشتات لە ئه لمانيا يادى كيميابارانى هـه له بجه به رزوپيروزراگيرا . به ئاماده بوونى هەڤاڵ دلێر سەیدا بەرپرسی کۆمیتەی ڕێکخستنی ئەلمانیا و بە بەشداری باڵوێزی گشتی عیراقی دکتۆر محمد مستەفا شاندی یاوەری و بەرپرس وئەندامانی هەریەك لە کەرتی دارمشتات . ماینز . مانهایم لودفیکسهاڤن . و كومه له ى كلتور ى كوردى له دارمشتات و خەڵکێکی بەرچاو لە ڕەوندی کوردی لە دارمشتات ئامادەبوون . هەڤاڵ لێپرسراوی کۆمیتە وتارێکی بە نرخی لەسەر کارەساتەکە پێشکەش کرد تیایدا داوای لە پارت و لایەنە سیاسیەکان کوردستان کرد بەکۆی هەمووڕەنگەکان بەڵام بەیەك دەنگ تێ بکۆشن بۆیەك پارچەیی هەرچوار پارچەی کوردستان ڕێگانەدەن بۆ ووڵاتانی داگیر کەرو دژ بەکورد بە مرامی خۆیان هەرکاتێك بیانەوێت سنوری خاکی پیرۆزی کوردستان ببەزێنن ڕۆژانە گوندو دێهاتی هەرێمی کوردستان بۆردومان بکات . کوردوستان هیچ سنورێکی لە نێوان نیە هەرچوار پارچەی کوردستان کە دووژمنان دابەشیان کردوە یەك پارچەیە بۆیە بۆهیچ لایەنێکی سیاسی نیە ناوبڕ لەنێوان سنوری کوردستان دابنێت . لە هەمان کات جەختی لەوە کردەوە تا زووە هەموو پارت و لاینە سیاسیەکانی کوردستان بە هەر چوار پارچەکەی هەوڵ بدەن تازووە کۆنگرەی نەتەوەی کورد ببەستن لە هەمان کات لە وتارەکەی داوای لە حکومەتی عیراق کرد قەرەبووی خەڵکی بەرکەوتووی چەکی کیمیاوی بکەن هەروا داوای لە ووڵاتانی ئازادی خواز و نەتەوە یەک گرتوەکان کرد کە کاراساتی هەڵەبجە بەگینۆساید بناسرێت . لە هەمان کات باڵوێزی گشتی عیراقی وتاری باڵوێزخانەی پێشکەش کرد بەم شێوەیە کاتژمێر چوار دەستی پێکردو کاتژمێر حەوت کۆتایی هات . ڕاگەیاندنی کۆمیتەی ڕێکخستنی ئەلمانیا
0 notes
xwendga · 8 years
Text
هۆی پەیدابوونی و گەشەکردنی زار لە زمانی کوردیدا
هۆی پەیدابوونی و گەشەکردنی زار  لە زمانی کوردیدا
1-     هۆی جوگرافی لە سەختی و ئاڵۆزی سروشتی کوردستاندا ، کوردوستان وڵاتێکی شاخاوی و چڕ و پڕە و نەبوونی ڕێگا و بانی زۆر و چاک کە هەموو ناوچەکانی کوردوستان بە یەک ببەستێتەوە و بەفرو بارانی زۆر و ڕێگا گیرانیش هۆکارێکی دێکەیە لە هەر لەو هۆیەوە ژەیدا دەبێ . باشترینن وێنە زاراوەی هەورامیە . دانیشتوانی ناوچەی هەورامان بە هۆی ناوچەی کوێستانی و بەفرو بارانی زۆر ، زۆربەی مانگەکانی ساڵ لە پێوەندی لە گەڵ زاراوەکانی تر دابڕاون 2-     بوارە جیاجیاکانی چالاکی مرۆڤ لە بواری سیاسی (ڕامیاری) ، ئەدەبی ، ئابووری و .... 3-     دەسەڵاتی ناوچەگەری و میرنشیتی کوردی لە دوای دەسەڵاتی یەکگرتووی ئیسلامی وەک میرنشینی لوڕستان ، سۆران ، بۆتان ، ئەڕدەڵان و بابان ·         میرنشینی لوڕستان لە سەدەی 15 و 17 زایینی ·         میرنشینەکانی کرمانجی ناوەڕاست و سەرولە سەدەی 19 ·         میرنشینی گۆران / هەورامان لە سەدەی 14 و پاشان لە سەدەی 19 4-     بەکارهێنانی دوو زاراوەی جیاواز لە بواری ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن (ڕۆشنبیرانی عەڕەب و و فەڕانسە نەیانهێشت ئەو دیاردە درووست بێت) ·         ڕۆژنامە و گۆڤاری باشوری کوردوستان بە دووشێوەزار بڵاو دەبنەوە 5-     دەمارگیری و هەرێمیگەری و دوودڵی تاکی کورد بۆ ئەو دیاردەیە ڕێخۆشکەر بووە 6-     دابڕانی پەیوەندی ئابووری و بازرگانی 7-     کاریگەری ڕۆشەنبیری نەتەوە دەسەڵاتدارەکانی کوردوستان وەک عارەب و تورک و فارس 8-     دواکەوتووی گەلی کورد بۆ ئەوەی کە لە وڵاتەکانی لە گەڵیان دەژین وەک گەلی دووهەم چاو لێکراون 9-     بەکارهێنانی سێ ڕێنووس لە نووسینی کوردیدا وەک ڕێنووسی کوردی (ئارامی) ، لاتینی و سریلیکی ڕووسی 10-     بە کارهێنانی زار وەک هۆی کێشە پەیدا بوون موکریانی لە ڕادیوی مەهاباد و هەورامی لە مەریوان و ئەردەڵانی لە سنە و ... و یان بڵاوکراوەی ڕۆژنامەی بزاڤ  و ئاسۆ بۆ باشووری کوردوستان لە لایەن ڕژێمی بەعس 11- دابەش بوونی کوردەکان لە ساڵی 1639 بە دوو وڵاتی ئێران و عوسمانی 12- دابەش بوونی کوردەکانی ژێر دەسەڵاتی عوسمانی لە ساڵی 1920 بە سەر سێ وڵاتی تورکیاو سووریا و ئێراق                                               سەرچاوە : چەند بابەتێکی زمان و ڕێزمانی کوردی                                                          دکتۆر ڕەفیق شوانی
نووسراوه‌ له‌لایه‌ن ڕێزمانی کوردی
0 notes