akamrasouli-blog
akamrasouli-blog
my words
8 posts
لێرە نووسینەکانم بڵاو دەکەمەوە / اینجا نوشتەهایم را بە اشتراک میگذارم / I am sharing my posts here
Don't wanna be here? Send us removal request.
akamrasouli-blog · 5 years ago
Text
لە حەوتوویەکدا یەکجاری بەردکەوێ ، ئەویش لەبەر تەمەنی تەنیا دوو کارتونی پێ کۆڵ دەکرێ ، دوای هەمووی ئەوانە ڕێگایەکی دوور و درێژ دەبێ ببڕێ ، ئەگەر بەختی هەبێ فیشەکی بەرنەکەوێ و سەرما نەیخا ئەوە سەد هەزار تمەنی دەست دەکەوێ .
Tumblr media
0 notes
akamrasouli-blog · 5 years ago
Text
جوێن بەڵام شیرن ، ژنانی کۆن بەکاریان دێنان
"تیرەکەی حەزرەتی عەلیت وە تەختی سینگی کەوێ"
"ئەو چەقۆیەت لە وەرگی ڕا دەکەم"
"لە خودام تەڵەب و تەمەنایە هەڵنەستێتەوە"
"قەت کەس نەماو"
"ڕزیو"
"سیپەلاکت دارزێ"
"نێو زگ ڕزیو"
"خوایە بە زەلیلی بیبینم"
"سەر و بابانت لە قوڕێ نێی"
کۆمەڵێک جنێو کە ژنان قەدیم بەکاریان دێنان ، پێش ئەوەی کەسافەت و بێ حورزەی حەوەزی بکەوێتە ناو رێزمانی کوردی ، تایبەتی بوونی ئەو قسانە لەگەڵ ئەوەیکە جوێن بوون ، بەو شێواز و ئاوای دەڕبرینی تایبەت بە خۆیان زۆر لە زاریان خۆش بوو
ئاکام ڕەسووڵی
0 notes
akamrasouli-blog · 5 years ago
Text
a jewish-kurdish mother photographed in the 1950s
Tumblr media
3 notes · View notes
akamrasouli-blog · 5 years ago
Text
"نا بۆ شەر بەڵێ بۆ ئاشتی"
زۆر جا دەبینم هێندێک بە مەکرەوە ئەو درووشمەی سەرەوە دەڵێنەوە ، بۆ نموونە کۆماری ئیسلامی دڕەندەترین حکوومەتی سەر ڕووی زەویە ، بە هەموو شێوەیەک خەڵک سەرکووت دەکات ، کاتێک خەڵک سەبارەت بە گرانی دێنە سەر شەقام و نارەزایەتی دەردەبڕن بە گولە وڵامیان دەدرێتەوە ، یان خود لەسەر باوەر و بۆچوون ملی خەڵکان بە پەتی سێدارەوە دەکات ، فیشەکت پێوە دەنێت و پارەی ئەو فیشەکەیشت لێ وەردەگرێتەوە ، بۆ مانەوەی خۆی هەوڵی درووست کردنی چەکی ناوەکی دەدات ، مووشەک بەرهەم دێنێت و هەڕەشەی وڵاتان دەکات ، کوێی حەز لێبێت مووشەکی ئاڕاستە دەکات ، هەر لە سەرەتای دامەزرانی دێموکراسی لە سیستەمی خۆی سڕییەوە و باوەری پێی نیە ، لای ئەو دێموکراسی بۆ ئاژەڵانە ، لەگەڵ نەیارانی دادەنیشێت سەر مێزی کفتوگۆ و لە کۆتایی دانیشتنەکە تیڕۆریان دەکات ، باوەری بە ئاشتی نیە و ئاڵۆزی بۆ وڵاتانی دراوسەی ساز دەکات ، تیرۆر و کووشتن و تێکدان و هەڕەشە بەکار دێنێت و دەیکاتە ڕەمزی مانەوەی ،
رژیمێک بەو دڕەندەییە جیا لە شڕ چ شتێک دەتوانێت بیوەستێنێت ، بۆیە ئەو مەکرەی تۆ دەیکەی بۆ مانەوەی رژێمە
Tumblr media
0 notes
akamrasouli-blog · 5 years ago
Text
ئەو مەملیکەتەی
فرۆکە بە ۱٨٤ کەسەوە دەکەوێتە خوار و سەرجەمیان دەمرن ، پێش تیمی فریاگووزاری و پۆلیس خەڵک دەگەنە سەری و هەرچی چەمەدانی ساخ ماوە دەیبەن ، بەرپرسانی نیزامیش کە دەگەنێ سندووقە ڕەشەکەی دەدۆزنەوە و دەیبەن ، کاتێک هێزەکانی فریاگووزاری دەگەنێ بەرماو و لەتکە ئاسنەکانی فرۆکەکە کۆ دەکەنەوە و دەیبەن.
تیمی لێکۆڵینەوەش لە ئۆکراین و کانادا دەگەنێ شوێنی مەبەست و هەر خۆڵ و خاشاک دەبینن ، داوای سندووقە ڕەشەکە دەکەن کۆماری ئیسلامی دەڵێ نیە ، دوای هێندێک پێداگری دەڵێن وەڵا سندوقەکە تێکچووە و ئیش ناکا ، مووهیم ئەوە کۆماری ئیسلامیە و دیاری ، ئەو سندووقەی پان و فڵچ دەکاتەوە بەڵام بە ساخی نایداتە دەست ئەوانە
Tumblr media
0 notes
akamrasouli-blog · 5 years ago
Text
لە ئاسمانەوە خۆت بە بەرپرسی گیانی چەندین کەس دەزانی ، لەگەڵ ئەوەیکە دەزانی کەمێکی تر دەمری ، بەڵام هەوڵ دەدەیت خەڵکەکە ئارام بکەیتەوە و هیوایان پێ بدەیت لە حاڵێکدا خۆت دەزانی هیوایەک نەماوە ،
هەروا دێت و لە مەرگ نزیک دەبیتەوە ، تا دوایین ساتەکانی ژیانیش بۆ ئەوەی خەڵکانی دی نەمرن و زیان بەکەسی دی نەگات بە باڵێکی سووتاو و هاواری ۱٨۰ کەس و بیر لە نەدیتنەوەی یەکجاری بنەماڵەت هەوڵ دەدەی ئەو پارچە ئاسنە گەورەیە بەسەر ماڵاندا تێپەڕێنی و لە دەشتاییەک خۆت بە زەویدا بکێشی ،
ئەمە فڕۆکەوانە ئۆکراینیەکەیە کە کەس باسی ناکات
Tumblr media
0 notes
akamrasouli-blog · 5 years ago
Text
شەری سەر چۆپی
هەڵپەرکێ یەک لە کڵتورە جوان بە ماناکانی کوردە کە تا ئێرە بە ئەمانەتەوە پارێزگاری لێکراوە ، هەر پێ لە ئەرز کووتانێک هەڵگری مانا و ئاماژە و هێمایەکە ، شێوازی جۆراجۆر لە خۆ دەگرێت و بەسەر چەندین بڕ دابەش دەبێت ، ژیان ، کشت و کاڵ ، شەر ، یەکگرتن ، یەکسانی ژن و پیاو ، هەمووی ئەمانە بە هەڵپەرکێ بەیان دەکرێت ، لەوانەیە جۆرێک سەمای تیئاتر بێت ،
جەماوەرێکی ڕەشبەڵەک لە ژن و پیاو دەستیان لە دەستی یەکدا و شانبەشانی یەک پێ دەکووتن و شان هەڵداوێن ، کە ئەمە مانای یەککرتووی خەڵک دەدات ، بەشی خوارێی ئەو شریتەیە بە گاوانی ناسراوە کە دەکرێ لە بەشە جیاجیاکانی دیکەی کوردستان بە ناوی دیکەش بێت ، گاوانی لەوانەیە بێ بەهاترتن بەشی هەڵپەرکێ سەیر بکرێ ، بەڵام بەشی هەرە گەرموگوڕی هەڵپەرکێ لەوێدا دەور دەگێرێت ، خەڵکانی سەماکەری ئەو گەرەکە شادترین و کەیفخۆشترینن ،
کەسێک لە پێش هەمووانەوە پێشرەوی دەکات ، بە هەڵسووراندنی دەسماڵیکەوە دەوری ڕێبەر دەبینێت ، ئەم بەشە لێزانی خۆی دەوێت ، بۆیە هەموو کەس خۆی لێ نادات ،
ئێرە هەمان شوێنی هەستیار و گرینگە ، "سەرچۆپی" ئەو مەقامەیە کە هەموو شەرەکان لەوێ روو دەدەن ، زۆرکات کەسی داوەتگێر و ڕێبەر بە ویستی خۆی ڕێبەری دەداتە دەست ، زۆر کاتیش کەسەکە لاری دەکات و تێکەڵچوون ساز دەبێت ، خەڵک لەبەر یەک بڵاو دەبنەوە و دابەش دەبن ، دوو لایەنی شەر ساز دەبێت ، کەسانێک تەنیا سەیرکەرن و خەڵکانێکیش دەبنە بەرەی لایەک .
کورسی و شەری دەسەڵات لە ناو هەڵپەرکێی کوردی و سیاسەتی کوردا وێکچوونیان یەکە
0 notes
akamrasouli-blog · 5 years ago
Text
a jewish-kurdish mother photographed in the 1950s
Tumblr media
3 notes · View notes